شیكردنەوەیەكی خوێن تەمەنی پێشبینیكراوی مرۆڤ حسێب دەكات

:: PM:08:03:25/08/2019 ‌

توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە دەتوانرێت لە رێگەی شیكارییەیكی خوێندا بگەن بە 14 ئاماژەی زیندەگی كە بتوانرێت لەو رێگەوە تەمەن و كاتی پێشبینیكراوی مردن بۆ پیاو و ژن و لە تەمەنە جیاوازەكان حسێب بكرێت.

وەك رۆژنامەی "شەرقولئەوسەت"ی لەندەنی باسی دەكات، چەند توێژەرێك بە سەرپەرشتی یۆری سدیلین لە سەنتەری لایدنی پزیشكی لە هۆڵەندا و پەیمانگەی ماكس بلانكی ئەڵمانی توانیان داتاكانی 44168 نەخۆش شی بكەنەوە كە 5512یان لەكاتی توێژینەوەكەدا مردن، ئەوان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە ترشی ئەمینی و چەوری و مادەكانی هەڵگری هەوكردن، دەتوانن پێشبینی ماتی مردنی مرۆڤ بكەن باشتر لەو ئاماژانەی ئێستە هەن.

توێژەران رایان گەیاند كە لە ئەنجامدانی توێژینەوەی زیاتر بەردەوام دەبن بەر لەوەی شیكارییەكە بخرێتە جێبەجێكردنەوە و دووپاتیان كردەوە كە ئەو شیكارییە یارمەتی پزیشكان دەدات بۆ چارەسەركردنی نەخۆشانیان بە شێوەیەكی باشتر، هەروەها یارمەتی نەخۆشەكان دەدات بۆ وەرگرتنی بڕیاری گونجاو لەبارەی چارەسەرییەكەیەوە.

لەلایەن توێژەرانەوە ئەو ئەنجامانە وڵامدانەوەی جیاوازی لێ كەوتەوە، كاتێك بەشێكیان پێشوازیان لێی كرد بەوپێیەی یارمەتی وەرگرتنی بڕیار دەدات بۆ چارەسەركردنی راستتر، لەوكاتەی بەشی تریان گوتیان پێشبینیكردنی تەمەنی مرۆڤ كێشەی زۆری تیادایە بەوەی گرنگی بەوانە كەمتر دەبێتەوە كە پێشبینی مردنیان لێ دەكرێت و دۆخی دەروونی ئەوانیش خراپتر دەبێت كە دەزانن كەی دەمرن.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل