بڕیاره كۆمپانیای ئه‌پڵ له داهاتوویه‌كی نزیكدا نوێترین ئایپاد به جیاوازترین دیزاین و به‌هێزترین سیسته‌م دروست بكه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵیدا ئه‌پڵ سوپرایزی بۆ هه‌وادارانی هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی "
theverge" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر نوێترین به‌رهه‌می ئه‌پڵ و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئه‌پڵ كار له‌سه‌ر نوێترین ئایپاد ده‌كه‌ن كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌خرێته بازاره‌وه به سیسته‌مێكی زۆر به‌هێز كه ركابه‌ری نه‌بێ.
جگه له‌وه‌یش سوپرایزه‌كه‌ی ئه‌پڵ له‌وه‌دایه كه ئه‌م ئایپادا به نرخێكی گونجاو ده‌خاته بازاڕه‌وه له‌گه‌ڵ سیسته‌می كامێرای فوول ئێچ دی كه سێ كامێرابێ، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌م جاره ئه‌پڵ كارێكی ئه‌وا ئه‌نجام بدات و ئایپادێكی له‌م شیوه‌یه بڵاو بكاته‌وه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.