رەنگە مامەڵەكردن و رازیكردنی منداڵ بۆ ئەنجامدانی شتێك یان راستكردنەوەی هەڵەیەكی ئاسان نەبێت، ماڵپەڕی
"برایت ساید"ی ئەمەریكی باسی چەند دەستەواژە و رستەیەك دەكات كاریكەری سیحراوی بۆ سەر منداڵ هەیە و وایان لێ دەكات گوێڕایەڵ بن.
1-ئاسایی كە بێزار بیت، شتێكی باشە هەستەكانت دەربڕیت.
2-منیش توڕە دەبم، بۆیە با هاوار بكەین، بۆ رەواندنەوە و دەرهێنانی توڕەییەكە.
3-پێدچێت خەمبار بیت، منداڵ ناتوانێت هەستەكانی دەرببڕێت، بۆیە دەتوانیت پێشبینی بۆ بخەیتە روو.
4- كاتێك منداڵ یارییەكانی فڕێ دەدات دەتوانیت پێی بڵیت كە، ئەوكاتەی یارییەكانت فڕێ دەدەیت پێم وایە ناتەوێ یاریان پێ بكەیت.
5-چۆن وا بكەین ئەو خۆراكە چێژی زیاتر بێت، زۆرجار لەكاتی نانخواردندا كێشە دروست دەبێت، تۆ دەتوانی بژارەی چارەسەری بخەیتە ئەستۆی منداڵەكە.
6-تۆ تووڕەیت، بەڵام رێگە نادەم توندوتیژی بەكار بێنیت، پێویستە سنوورێك بۆ دەربڕینی هەستەكانی دیاری بكەیت بەتایبەتی بۆ بەكارهێنانی توندوتیژی.
7-ئەوەی هەستی پێ دەكەیت تا كۆتایی بەردەوام نابێت، رەنگە منداڵ لەكاتی ناخۆشی وا هەست بكات تا كۆتاییە، بۆیە پێویستە بیری بێنیتەوە كە دۆخەكە باشتر دەبێت.
8-من دەچمە سەر قەنەفەكە و كەی ویستت وەرە بۆ باوەشم، ئەوكاتەی یارمەتی رەت دەكاتەوە پێویستە كاتێكی بۆ تەرخان بكەیت و پاڵپشتی بكەیت.
9-دەتوانین سەرلەنوێ دەست پێ بكەینەوە؟، واتە پێی بڵیت كە دەتوانین دۆخەكە بگەڕێنینەوە سەرەتا و چارەسەری بكەین.
10چی فێردەبین لەوە؟، واتە فێركردنی كە لە هەڵەكردن فێری راستییەكە دەبین و لە بابەتەكان تێدەگەین.