له‌كاتێكدا وڵاتانی زلهزێز له فڕه‌نسا له كۆبوونه‌وه‌دان و ده‌یانه‌وێ له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابووریی جیهانی و ته‌نگژه‌ی ئێران بدوێن، فڕۆكه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به شێوه‌یه‌كی كتوپڕ له پاریس نیشته‌وه و ده‌یه‌وێ هه‌رچۆنێك بێت، تا بكرێ هه‌ندێك له‌و بڕیارانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ به وڵاتانی تری ده‌ربكات، بگه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م (25ی ئاب) محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف گه‌یشته وڵاتی فڕه‌نسا و هه‌ر زوو له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا له په‌راوێزی دانیشتنی وڵاته زلهێزه‌كان كۆبوونه‌وه و ئامانجیش ئه‌وه‌یه، كه‌مێك له‌و بڕیارانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ به‌و وڵاتانه‌ی ده‌ربكات، خاوی بكه‌نه‌وه و به ده‌ستمایه‌یه‌كه‌وه بگه‌ڕێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی واشنتن به‌ته‌مایه له‌و وڵاتانه‌ی ده‌ست بكه‌وێ، ئیتر ئێران ده‌كه‌وێته ته‌نگژه‌ی زۆر خراپتره‌وه.
له دووه‌مین رۆژی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له G7، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نیم گفتوگۆ له‌سه‌ر ناردنی نامه‌یه‌ك به ناوی G7 بۆ ئێران بكه‌م كه پێشتر ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا رای گه‌یاندبوو له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران، ئه‌م وڵاتانه به ناردنی نامه‌یه‌ك بۆ ئێران رێككه‌وتوون و گوتی: وه‌ك ئه‌مه‌ریكا خۆمان ده‌ستپێشخه‌ریی تایبه‌تمان ده‌بێت، به‌ڵام ناتوانین رێ له خه‌ڵكی تر بگرین قسه نه‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێ قسه بكه‌ن، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆكی فڕه‌نسا.
سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپی له‌سه‌ر دوو خاڵ گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم، خاڵی دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه نابێت هیچ كه‌سێك ببێته هۆی پشێوینانه‌وه له ناوچه‌كه‌دا و ده‌بێت هه‌موویان خۆیان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی به دوور بگرن.
چوونی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف بۆ فڕه‌نسا، له‌سه‌ر داوای ماكرۆن خۆی بووه، چونكه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه هه‌وڵی هێوركردنه‌وه و ناوه‌ندگیری ده‌دات و به به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رووحانی سه‌رۆكی ئێران له‌سه‌ر خه‌ته، دوێنێ شه‌موو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ئاڕاسته‌ی تره‌مپ كرد، بۆ ده‌رچوون له‌و دۆخه، به‌ڵام ئه‌وان به فه‌رمی ڕه‌تیان كرده‌وه.
وه‌ك ئاژانسی "ڕۆیته‌رز" ئاماژه‌ی پێ كردووه، له‌م سه‌ردانه‌یدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، چه‌ند پێشنیازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه، تێیدا ده‌لیڤه و هیوایه‌كی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دۆخه هه‌مواره‌ی ئێسته تێیدان تا ڕاده‌یه‌ك به‌شێكی بێنه ده‌ر، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا به‌مه‌ش ڕازی نییه و ده‌یه‌وێ به ته‌واوی ئێران له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بخرێته ده‌ره‌وه و هه‌موو دنیا به‌و چاوه لێیان بڕوانن كه خۆیان مه‌به‌ستیانه.
سه‌رچاوه ئێرانییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ئێران‌دا داوا ده‌كات، هیچ نه‌بێ ڕێگه بدرێ ڕۆژانه 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بفرۆشن و به ئازادی بتوانن مامه‌ڵه به پاره‌كانیانه‌وه بكه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به شێوه‌یه‌كی كه‌مبایه‌خ و تا ڕاده‌یه‌كیش گاڵته‌وه ده‌ڕوانێته هه‌وڵه‌كانی ئیمانیۆل ماكرۆن، سه‌رۆكی فڕه‌نسا و ده‌ڵێ، دڵخۆشم ئه‌و جۆره هه‌وڵانه ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران هێور بكاته‌وه، به‌ڵام ئێمه شێوازی خۆمان و بڕیاری خۆمان هه‌یه و لێی پاشه‌كشه ناكه‌ین.
به‌رپرسێكی فڕه‌نسی كه بۆ "ڕۆیته‌رز گفتوگۆی كردووه ده‌ڵێ، ئه‌مه‌ریكا به ڕوونی پێیان گوتووین، ئه‌وان به هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ ئه‌و شانده‌ی ئێران كۆبوونه‌وه ناكه‌ن، ئێمه ده‌مانه‌وێ به‌وپه‌ڕی شه‌فافییه‌ته‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپادا بكه‌ین و هه‌موو شتێك وه‌ك خۆی ڕوون بكه‌ینه‌وه.
ته‌نانه‌ت به‌پێی لێدوانی گوته‌بێژی كۆشكی سپی، دۆناڵد تره‌مپ سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفی به‌لاوه شۆك بووه و بڕوای نه‌كردووه، بۆیه به‌و سه‌ردانه دڵخۆش نییه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، ماكرۆن هه‌وڵی داوه سه‌ركردایه‌تیی و نێوانگیریی ئه‌و ته‌نگژه‌یه بكات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران كه ساڵی 2015 واژوو كرا، ڕزگار بكات، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه به‌رانبه‌ر ڕژدبوونی تره‌مپ له هه‌وڵێوستی توند به‌رانبه‌ر ئێران، خه‌ریكه شكست ده‌هێنێ.
هه‌ر خۆی به‌درۆخستنه‌وه‌ی ماكرۆن له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێ نه‌كه‌وتوون نامه بۆ ئێران بنێرن، جارێكی تر هه‌نگاوێك دۆخه‌كه‌ی به‌ره‌و دواوه برده‌وه و ده‌ری خست ئێسته له‌ناو ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی G7 ڕای جیاواز هه‌یه، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.
تاران ده‌یه‌وێ درزێك بدۆزێته‌وه تا به‌هۆیه‌وه له‌و ته‌نگژه‌یه ڕزگاری بێت كه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ڕۆژانه دوو ملیۆن 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ده‌یانفرۆشت هیچی نه‌مێنێ و ئه‌وه‌تا ئێسته ته‌نیا به 700 هه‌زاریش ڕازین ئینجا واشنتن قبووڵی نییه.
له مانگی ڕابردووه‌وه، ئه‌مه‌ریكا زۆر توندتر له جاران بڕیار له‌سه‌ر ئێران ده‌دات و له ڕێی كه‌نداویشه‌وه چه‌ند هه‌نگاوێكی سه‌ربازی هاویشتووه.