توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كردووه، كه خواردنی بیبه‌ری سووری توون، ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به مردن و ڕێژه‌ی مردن له نێو مرۆڤدا به گشتی كه‌م ده‌كاته‌وه و ڕێگریش ده‌بێ له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و سوڕی خوێن و جه‌ڵته‌ی مێشك.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له زانكۆی "فێرمۆنت" ئه‌نجام دراوه و توێژه‌ران له بڵاوكراوه‌ی "PLOS ONE" بڵاویان كردووه‌ته‌وه، تێیدا ئه‌وان به ڕووی هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، به ته‌واوی گه‌یشتوون به‌و ئه‌نجامه‌ی كه خواردنی بیبه‌ری سووری توون ڕێگرێكی سه‌ره‌كی ده‌بێ له تووشبوون به زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كان.
پێشتر له 2015 توێژینه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه له وڵاتی چین ئه‌نجام درا، پزیشكانی چین له ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه بڵاویان كرده‌وه، كه خواردنی بیبه‌ری سووری توون یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێز ده‌بێ بۆ مانه‌وه‌ی مرۆڤ به سه‌لامه‌تی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری مردن و تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كان.
له توێژینه‌وه نوێكه‌ی شاره‌زایانی ئه‌مه‌ریكا، سیسته‌می خۆراكی 16 هه‌زار هاووڵاتیی ئه‌مه‌ریكی خرایه ژێر چاودێرییه‌وه و له كۆتادا ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی زۆرترین ڕێژه‌ی بیبه‌ری توون له خواردنه‌كانیاندا هه‌یه، ئه‌گه‌ری مردنیان له ڕێی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و سوڕی خوێن و جه‌ڵته‌ی مێشك به ڕێژه‌ی 13% كه‌م ده‌بێته‌وه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه بیبه‌ری توون ناخۆن.