هه‌ڵئاوسانی جگه‌ر یان ده‌سته‌واژه‌ی پزیشكی ناسراو به "هیپاتۆمیگالی" به مانای ئه‌ستوربوونی جگه‌ر و گه‌وره بوونی قه‌باره‌ی جگه‌ر دێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی ئاسایی جگه‌ر، كه هۆكار زۆرن بۆ ڕوودانی ئه‌م حاڵه‌ته، هه‌وكردنی جگه‌ریش یه‌كێك له باوترین هۆكاره‌كانی ئه‌م گرفته.
جگه‌ر به ئه‌ندامێكی سه‌ره‌كی جه‌سته داده‌ندرێت و به‌رپرسه له له پاككردنه‌وه‌ی خوێنی هاتوو له دوای هه‌رسی خۆراك له ڕێی خوێنهێنه‌ره‌كانه‌وه له بوونی هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی زیان به‌خشی ژه‌هراوی به جه‌سته‌ی مرۆڤ و هاوكاره له تێكشكانی چه‌وری خۆراك و هه‌ڵگرتنی شه‌كر له جه‌سته به شێوه‌ی پێكهاته‌ی "گلوكۆز" كه گرنگه بۆ جه‌سته به‌پێی پێویست وه‌كو وزه به‌كاریبهێنێت.
هه‌ڵئاوسانی جگه‌ر چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له خۆده‌گرێت كه بریتین له لاوازی جه‌سته، كه‌مبوونی كێش، زه‌ردباوی له ڕه‌نگی پێست و چاوه‌كان و هه‌ست كردن به ناته‌واوی له ناوچه‌ی سك و پاڵه‌په‌ستۆ تێیدا.
هۆكاره‌كانی هه‌ڵئاوسانی جگه‌ر ڕه‌نگه به‌هۆی هه‌وكردنی جگه‌ر بێت یاخود به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی چه‌وری زیاد له پێویست له جگه‌ردا كه به شێوه‌ی په‌ڵه‌ی چه‌وری به ڕوو ناوه‌وه‌ی جگه‌ردا ده‌رده‌كه‌ون كه ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی، قه‌ڵه‌وی و ڕێژه‌ی به‌رزی كۆڵیسترۆڵی خراپ، به‌رزی فشاری خوێن، نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خواردنه‌وه كهوولییه‌كانه‌وه ده‌بێت.
د. تۆڵه فرج / هه‌ولێر.