له لێدوانێكی تری سه‌یر و نامۆی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی، دوای ئه‌وه‌ی بڵاوی كرده‌وه، كه پێویسته بۆ لێدان له گه‌رده‌لوول و زریانه‌كانیش چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كاربهێنین، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ گورز له خاكی ئه‌مه‌ریكا بوه‌شێنن، ئه‌مه‌یش ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆر و شه‌پۆلێكی ڕه‌خنه‌ی به‌دوای خۆی دا هێنا.
پێگه‌ی
ئاكسیوس بۆ هه‌واڵ و ته‌كنه‌لۆجیا بڵاوی كرده‌وه، كه له‌میانه‌ی دانیشتنێكی تایبه‌ت بۆ گوێگرتن له هه‌نگاوه‌كان بۆ چۆنیه‌تیی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌رده‌لوول و زریانه‌كان كه ڕوو له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پرسیویه‌تی، ده‌توانین به به‌كارهێنانی چصه‌كی ئه‌تۆمی له كه‌ناراوه‌كانی ئه‌فریقاوه دروست ده‌بن، له ڕێی بۆمبی ئه‌تۆمی له‌ناوببه‌ین.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له دانیشتنه‌كه بێ ئه‌وه‌ی ناوی خۆی ئاشكرا بكات، دووپاتی له دروستی ئه‌و قسانه كرده‌وه كه تره‌مپ كردوویه‌تی و هێمای بۆ ئه‌وه كرد، كه چۆن ده‌بێ سه‌رۆكی وڵات به‌مشێوه‌یه بیر بكاته‌وه و ڕه‌فتار بكات.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كه تره‌مپ ده‌یه‌وێ به مووشه‌ك بۆردمانی گه‌رده‌لوول و زریانه‌كان بكات، به‌ڵكوو له 2017یش جارێكی تر هه‌مان بۆچوونی دووپات كرده‌وه، به‌ڵام بۆچوونه‌كه‌ی به توندی ڕه‌تكرایه‌وه و به خراپترین بیرۆكه بۆ خستنه‌ڕووی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ نه‌هێشتنی گه‌رده‌لوول و زریانه ده‌ریاییه‌كان دانرا.
https://www.skynewsarabia.com/technology/1278574-%D8%AA%D8%B1%D8%A7%D9%85%D8%A8-%D9%8A%D9%82%D8%AA%D8%B1%D8%AD-%D8%A7%D8%B3%D8%AA%D8%AE%D8%AF%D8%A7%D9%85-%D9%82%D9%86%D8%A7%D8%A8%D9%84-%D9%86%D9%88%D9%88%D9%8A%D8%A9-%D9%84%D8%A7%D9%94%D8%BA%D8%B1%D8%A8-%D8%B3%D8%A8%D8%A8-%D9%85%D9%85%D9%83%D9%86