كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دووباره گه‌ڕاندندنه‌وه‌ی شاره‌زا و پسپۆرانی كارمه‌ندی كۆمپانیاكه‌ی بۆ نێو نووسینگه‌ی ئیكسن مۆبیل له كێڵگه‌ی نه‌وتی ڕۆژئاوای قوڕنه یه‌ك دا، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، ئه‌مه‌یش به سه‌ره‌تای پێشڤه‌چوونێكی تر داده‌نرێ، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان بۆ عێراق، كه پێشتر به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌ناهییه‌وه ناوچه‌كه‌یان جێهێشت.
ڕۆژنامه‌ی "
سه‌باح"ی زمانحاڵی حكوومه‌تی عێراق له‌زاری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیاكه له عێراق دووپاتی كرده‌وه، كه ئیكسۆن مۆبیل توانایه‌كی زۆر و یه‌ده‌گی زۆریشی دۆزیوه‌ته‌وه و ده‌توانن ڕێژه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی عێراق بۆ به‌رزترین ئاست به‌رز بكاته‌وه.
زیاتر گوتی، به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی شاره‌زایانی ئیكسۆن مۆبیل، كه كارپێكه‌ری سه‌ره‌كی كێڵگه‌ی نه‌وتی ڕۆژئاوای قوڕنه یه‌كن، بڕیاره گرێبه‌سته‌كانی 2010یان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی كۆمپانیاكه له ئیمارات نوێ بكه‌نه‌وه و له كاره‌كانیان به‌رده‌وام بن.
هاوكات وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقیش لیژنه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی پێكهێناوه، بۆ پێداچوونه‌وه به پێویستییه ته‌كنیكی و هونه‌رییه‌كان، تا پێشكه‌شی كۆمپانیاكه‌ی بكات، دوای ده‌ست به‌كاربوونه‌وه‌ی له‌و كێڵگه نه‌وتییه‌ی شاری به‌سڕه.
پێشتر به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی مووشه‌كێك له نووسینگه‌ی كۆمپانیاكه له به‌سڕه، ئیكسۆن مۆبیل سه‌رجه‌م كارمه‌نده باڵاكانی خۆی له عێراق كشانده‌وه، میدیاكانیش بڵاویان كرده‌وه،كه میلیشیاكان له پشت ئه‌و هێرشانه‌وه‌ن و ده‌یانه‌وێ كۆمپانیا بیانییه‌كان له عێراق بكه‌نه ئامانج.