هۆشداری له گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخی ته‌ناهی ئه‌نبار بۆ ئاڵۆزی و تێكچوون ده‌درێ و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری به‌رگری و ناوخۆ و سوپاسالاری عێراقیش سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كرد، به‌ڵام دۆخه‌كه جێگیر نییه و مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی گرووپه توندڕۆكان له‌و ناوچه‌یه له هه‌موو كات زیاتر له ئارادایه.
عه‌بدولمه‌هدی له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ناوچه‌كه گوتی، پێویسته بازگه‌كان به‌هێز و پته‌و بكرێن و پشت به كامێرای چاودێری و ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتوو ببه‌ستن، به وردیش چاودێری سنوور بكرێ و ڕێ له هاتنی هیچ گرووپێك بۆ ناو عێراق نه‌درێ و هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه بكرێ و نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك له ده‌ست ده‌ربچێت.
سه‌عید جیاشی پسپۆری ته‌ناهی له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت"ی له‌نده‌نی ڕاگه‌یاند، كه بیابانه‌كانی ئه‌نبار بوونه‌ته شوێنێكی مه‌ترسیدار و هه‌میشه سه‌رچاوه‌ی سه‌رجه‌م كێشه ته‌ناهییه‌كانن كه له ناوچه‌كه ڕوو ده‌دات.
زیاتر گوتی، هه‌رچه‌نده هێزه ته‌ناهییه‌كان به‌رده‌وام هه‌ڵمه‌تی جیا جیا به‌رپا ده‌كه‌ن له ناوچه‌كه، به‌ڵام به‌هۆی ئاڵۆزی ناوچه‌كه و بوونی بیابانێكی فره‌وان، كارێكی ئه‌سته‌مه سه‌رجه‌می ناوچه‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت، بۆیه مه‌ترسی گه‌وره هه‌یه، داعش له‌و ناوچه‌یه خۆی به ته‌واوی رێك بخاته‌وه و دووباره سه‌رهه‌ڵ بداته‌وه.