ئاژانسى رۆیته‌رز ئاشكراى كردووه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ى محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌گه‌ڵ ماكرۆن و چه‌ند به‌رپرسێكى تر‌ى ئه‌ندامانى وڵاتانى G-7 بێ ئه‌نجام بووه.
دوێنێ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له سه‌ردانێكى كتوپڕ گه‌یشته شارى بیاریتسى فڕه‌نسى كه دیدارى لووتكه‌ى حه‌وت وڵاته پیشاسازییه‌كه‌ى لێ به‌ڕێوه ده‌چوو.
ئاژانسى رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ى ئاب، هه‌ندێك زانیارى له‌سه‌ر دیداره‌كه‌ى زه‌ریف ئاشكرا ده‌كات و دووپاتى ده‌كاته‌وه بێ هیچ ئه‌نجامێك زه‌ریف شوێنه‌كه‌ى به‌جێهێشتووه.
رۆیته‌رز ده‌ڵێ "زیاتر له سێ سه‌عات زه‌ریف گفتوگۆى له‌گه‌ڵ ماكرۆن و چه‌ندان به‌رپرسى تر كردووه، به‌ڵام هیچ پێشكه‌وتنێك به‌دى نه‌كراوه".
ئه‌م ئاژانسه ئاماژه بۆ تویتێكى زه‌ریف ده‌كات كه دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌كانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له تویته‌كه‌یش ده‌رده‌كه‌وێ كه چوونى بۆ فڕه‌نسا هیچ ئه‌نجامێكى نه‌بووه.
له تویته‌كه‌ى محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هاتووه "رێگه‌ى به‌رده‌ممان سه‌خته، به‌ڵام شیاویه‌تى هه‌وڵى بۆ بدرێت".
ئيمانۆیل ماكرۆنى سه‌رۆكى فڕه‌نسا هه‌وڵى داوه له میانه‌ى لووتكه‌ى جى-7 گرژییه‌كانى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا كه‌م بكاته‌وه.