پارتی و گۆڕان ڕێككەوتنی نوێ‌ دەكەن

:: AM:09:18:26/08/2019 ‌
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ئاشكرای دەكات، بۆ حكوومەتی خۆجێیی شارەكان، پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان ڕێككەوتنی نوێ‌ دەكەن.

ئەمڕۆ دووشەم 26ـی ئاب، دلێر حوسێن ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە فڕاكسیۆنی گۆڕان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بۆ حكوومەتی خۆجێی شارەكان،ڕێككەوتنی سەرەتایی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان گفتوگۆ كراوە بۆ دابەشكردنی پۆستەكان.

ئەندامەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر گوتی، پێشبینی دەكرێت پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان ڕێككەوتن و گفتوگۆی نوێ‌ بكەن بۆ دابەشكردنی پۆستی حكوومەتە خۆجێیەكان.

لەبارەی وەرگرتنەوەی دوو پۆست لە پێشوو كە پێیان درابوو لە هەولێر ئاشكرای كرد، مەرج نییە هەمان پۆستی پێشوو وەربگرینەوە ڕەنگە لە ڕێككەوتنەكە پۆستی تر گفتوگۆی لەسەر بكرێت و وەریبگرین.

بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر خاوەنی چوار كورسییە و پارتی خاوەنی 12 كورسییە، بەپێی ڕێككەوتنی پێشووی نێوانیان بڕیاربوو دوو بەڕێوەبەری گشتی بە بزووتنەوەی گۆڕان بدرێ.



وشە - رامیار جەواد