ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م نووسینگه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له به‌غدا به‌ڵێنده‌رانى عێراق خۆپێشاندانێكیان ده‌ست پێ كرد به مه‌به‌ستى داواكردنه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانیان.
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ى ئاب بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ده‌یان به‌ڵێنده‌ر كه له شاره‌كانى عێراقه‌وه هاتوون له به‌رده‌م نووسینگه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له ناوچه‌ى عه‌لاوى له به‌غدا گردبوونه‌ته‌وه و داواى شایسته داراییه‌كانى خۆیان ده‌كه‌نه‌وه.
عه‌لى فاخر سه‌رۆكى یه‌كێتى به‌ڵێنده‌رانى عێراق و عه‌ره‌ب له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێ، "زۆر له به‌ڵێنده‌رانى عێراق خۆیان كوشتووه به‌هۆى ئه‌وه‌ى پاره‌كه‌یان پێ نه‌دراوه، هه‌ندێكى تر ناچار بوون ماڵیان بفرۆشن به‌هۆى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى پابه‌ند نییه به ئه‌ركى خۆی له‌به‌رانبه‌ر به‌ڵێنده‌ران".
به‌ڵێنده‌ران دووپاتیان كردووه‌ته‌وه ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كى ئاشتییانه به‌رده‌وام ده‌بن له خۆپێشاندان تا ئه‌و كاته‌ى مافه‌كانیان له حكوومه‌ت وه‌رده‌گرنه‌وه.
هاوپێچ له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كه ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كه كۆمه‌ڵێك وێنه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه و له یه‌كێكیان ده‌رده‌كه‌وێ به‌ڵێنده‌ران حكوومه‌تى عێراق به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه "نانى ئه‌وان له ناو ته‌نوور ده‌بات".