محه‌مه‌د باقرى سوپاسالارى ئێران راى گه‌یاند، سوپاى ئێران كه‌شتییه‌كى جه‌نگى به‌ناوى "سه‌هه‌ند" ره‌وانه‌ى كه‌نداوى عه‌ده‌ن كردووه بۆ پاراستنى رێڕه‌وى كه‌شتیوانى له ناوچه‌كه.
ماڵپه‌ڕى
RT رووسى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ى ئاب بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئێران بۆ یه‌كه‌مجار كه‌شتییه‌كى جه‌نگى ره‌وانه‌ى كه‌نداوى عه‌ده‌ن كردووه.
محه‌مه‌د باقرى سوپاسالارى ئێران گوتوویه‌تى، "له‌یه‌كه‌م ئه‌ركى ده‌ره‌وه‌ى كه‌شتى جه‌نگى سه‌هه‌ند گه‌یشتووه‌ته كه‌نداوى عه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى له كه‌شتییه بازرگانییه‌كان بكات له ده‌ریاى عومان و كه‌نداوى عه‌ده‌ن".
ئه‌م به‌رپرسه‌ى سوپاى ئێران ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه كه فڕۆكه‌یه‌كى هه‌لیكۆپته‌ر كه سه‌ر به هێزى ده‌ریاوانى ئێرانه، یاوه‌رى كه‌شتییه جه‌نگییه‌كه ده‌كات.
هه‌رچه‌نده به‌رپرسه‌كه‌ى ئێران باسى له‌وه كردووه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره كه‌شتى ره‌وانه‌ى ئه‌و ناوچه‌یه بكرێت، كه‌چى ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى ده‌ڵێ پێشتریش ئێران كه‌شتى جه‌نگى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه كردووه و ته‌نانه‌ت كه‌شتییه‌كانى ئێران ره‌وانه‌ى ده‌ریاى سووریش كراون.