كچێكی 27 ساڵ و پیاوێكی 83 ساڵی ئه‌نده‌نووسی یه‌كتریان ناسی، عاشقی یه‌كتر بوون و پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستی له نێوانیان دروست بوو و له كۆتادا هاوسه‌رگیرییان كرد.
له مانگی ته‌مووزی ڕابردوودا، نوراینی 83 ساڵ و سۆدێرگۆی 27 ساڵ یه‌كتریان ناسی، ئه‌و پیاوه به‌ته‌مه‌نه كچه گه‌نجه‌كه‌ی له دیسا جاتیلابای سه‌ر ناوچه‌ی گاوای ناوه‌ڕاست بینیوه كه له‌گه‌ڵ باوكیدایه و ده‌یباته‌وه ماڵه‌وه، له یه‌كه‌م نیگاوه ئاشقی ده‌بێت و خۆی پێ ده‌ناسێنێت، تا وای لێ دێت خۆشه‌وسیتی به ته‌واوی به‌ناو چاوه‌كانیدا دیار ده‌بێ و سۆدێرگۆ هه‌ستی پێ ناكات.
ئه‌و كچه هه‌ست به خۆشه‌ویستی به‌رانبه‌ر ئه‌و پیاوه ناكات كه له ته‌مه‌نی باپیریدایه، به‌ڵام بۆ زیاتر ئاشنابوونیان داوای لێ ده‌كات سه‌ردانی بكات بۆ ماڵه‌وه‌یان و به دایك و باوكی بناسێنێت، پاش ئه‌وه‌ش نوراینی خۆی ناگرێت و هه‌ستی خۆی بۆ ده‌رده‌بڕێت.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه سۆدێرگۆ ڕاسته‌وخۆ ڕازی بووه، له‌وه‌ش سه‌یرتر خێزانه‌كه‌ی بوون كه بێ ئه‌وه‌ی هیچ ته‌مه‌نیان به‌لاوه گرنگ بێت به‌و هاوسه‌رگیرییه ڕازی بوون.
چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێسته نوراینی و سۆدێرگۆ هاوسه‌رگیرییان كرد و وێنه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌یان ته‌واوی
میدیاكانی دنیا به گشتی و ئه‌نده‌نووسیا به تایبه‌تیی داگیر كردووه و بووه‌ته بابه‌تی سه‌ر زمانی هاووڵاتییان.