به‌رپرسی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان له مه‌خمور رای دەگەیەنێت،
رۆژ به‌رۆژ مه‌ترسی داعش له‌سنوری مه‌خمور زیاد ده‌بێت، هه‌ر بۆیه ئه‌مه‌ریكا هه‌ستی
به‌مه‌ترسی كردووه وچه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هێناوه بۆ ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی
بۆردوومانی داعشی پێبكات و به‌هۆی زیادبوونی داعش ژماریه‌كی زۆر گوندی سنووری مه‌خمور
و سه‌رگه‌رانیش چۆڵ كراون.
ئەمڕۆ دووشەم 26ی ئاب، كرمانج عه‌بدوڵا به‌رپرسی لقی پارتی دیموكراتی
كوردستان له مه‌خمور بە "وشه"ی راگەیاند، جموجۆڵی تیرۆرستانی داعش زیادی
كردووه و بوونه‌ته مه‌ترسییەکی رژد بۆ ناوچەکە.
زیاتر روونی دەکاتەوە، هه‌ركاتێك ده‌رفه‌تیان بۆ بره‌خسێت كرده‌وه‌ی
تیرۆرستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئێستا نه‌ك له سنووری قه‌راج و چیای قه‌ره‌چووغ، بەڵکو
له سنووری ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانیش شه‌وانه ده‌چنه سه‌ر گونده‌كان وته‌عەدا له خه‌ڵك
ده‌كه‌ن وهێزه عێراقییه‌كانیش له‌جیاتی پارێزگاریكردن ئه‌وانیش لێپرسینه‌وه له
خه‌ڵكی گونده‌كان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كوردن.
"ئه‌مه‌ریكا چه‌ك وته‌قه‌مه‌نی بۆ مه‌خمور هێناوه و هه‌ستی
به مه‌ترسی داعش له ناوچه‌كه كردووه، بۆیه خۆیان ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ی
بۆردمانی داعش بكه‌ن له ناوچه‌كه.
به‌رپرسی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان له مه‌خموردووپاتی دەکاتەوە، به‌هۆی زیادبوونی داعش له ناوچه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆری گوندی كوردنشین
چۆڵكراون و به‌رده‌وامیش چۆڵ ده‌كرێن.
هەولێر/ بڵند ئیبڕاهیم