تابان خه‌لیل /21 ساڵ/ له‌دایكبووی سلێمانییه و ئه‌كته‌ره، بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 2017 له‌گه‌ڵ گرووپی هونه‌ری بابان ده‌ستی به نواندن كردووه. ئه‌و له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا باس له حه‌ز و ئاواته‌كانی ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌دا، هه‌وڵی به‌رده‌وام ده‌دات بۆ سه‌ركه‌وتن چونكه عاشقی سینه‌مایه.
ده‌ستپێكی كار هونه‌رییه‌كانت كه‌ی بوو و تا ئێسته به‌شداری چه‌ند كاری فیلمت كردووه؟
2017 بۆ من ده‌ستپێكی كاره هونه‌رییه‌كان بوو، ئه‌وكات بۆ یه‌كه‌م جار له بابان گرووپ ده‌ستم به كاری نواندن كرد و به‌شداریم له كورته فیلمی "رۆزه" كرد. تا ئێسته له دوو كورته فیلم و چه‌ند كلیپێك و كاری رێكلامی به‌شداریم كردووه. ئێسته‌یش سه‌رقاڵی چه‌ند كارێكی هونه‌رین له‌گه‌ڵ بابان گرووپ.
بابان گرووپ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كاره‌كانیان چین؟
گرووپێكی هونه‌رییه و له ساڵی 2014 دامه‌زراوه و مۆڵه‌تی فه‌رمی له حكوومه‌ت هه‌یه، له چه‌ند ئه‌ندامێك پێك هاتووه كه به‌شێوه‌ی خۆبه‌خش كار ده‌كه‌ن، ئامانجی ئه‌م گرووپه به‌ره‌وپێشچوونی سینه‌ما و زیندووكردنه‌وه‌ی سینه‌مایه له دڵی بینه‌ردا، ده‌توانم بڵێم دروستبوونی ئه‌م گرووپه شۆڕشێكه له بواری سینه‌مادا، له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ندان ساڵه سینه‌ما چه‌قی به‌ستووه و پێش نه‌كه‌وتووه، ئێمه هه‌وڵمان داوه وه‌ك شۆڕشێك هه‌مووان پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ پێشخستنی سینه‌ما. له هه‌مانكاتدا چه‌ندان خولی مۆنتاج و سینه‌ماگرافی كراونه‌ته‌وه كه تایبه‌ت بوونه به بابان گرووپ.
كاره‌كانتان له هیچ فێستیڤاڵێكی هونه‌ری له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه به‌شداری پێ كراوه؟
به‌ڵێ وه‌ك بابان گرووپ كورته فیلمێكمان به‌رهه‌م هێنا به ناوی "ڕۆزه"، له چه‌ندان فێستیڤاڵی ده‌ره‌وه و ناوخۆ به‌شداریی پێ كراوه. ساڵی ڕابردوویش گرووپه‌كه له ڕۆژی هاڵۆنین گه‌وره‌ترین چالاكی ئه‌نجام دا به‌ناوی "زۆمبی زۆن" كه تا ئێسته له هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چالاكی له‌م شێوه‌یه ئه‌نجام نه‌دراوه.
تا چه‌ند گرنگیتان به ڕۆڵی ژن داوه و بوارتان بۆی ڕه‌خساندووه؟
ڕۆڵی ژن له گرووپه‌كه‌مان زۆر دیاره، به شێوازێكه یه‌كسانه و هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ پیاو نییه، هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز بێ جیاوازی كار بۆ سینه‌ما به دڵێكی فراوان ده‌كه‌ین. له هه‌مانكاتدا هه‌وڵمان داوه ئه‌و ترسه بشكێنین كه له دڵی هه‌ر ژنێكدا هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بێته پێشه‌وه و كار بكات.
ئامانجت وه‌ك ئه‌كته‌رێك چییه و ده‌ته‌وێ بگه‌یت به چی؟
ئامانجم به‌ره‌وپێشچوونی هونه‌ره له كوردستان، چونكه هه‌ست ده‌كه‌م ده‌بێ شتێك بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی خشتێك بخرێته سه‌ر دیواری بنیاتنانی هونه‌ر و سینه‌ما لێره، منیش وه‌ك حه‌ز و ئاواتێكی خۆم ده‌مه‌وێ پێبگه‌م، به به‌رده‌وامی هه‌وڵ بۆ سه‌ركه‌وتن ده‌ده‌م.
له‌ناو هونه‌ردا زیاتر عاشقی كام بواری؟
له هونه‌ردا زیاتر ئاشقی بواری سینه‌مام و هه‌وڵ ده‌ده‌م ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر خۆم له‌م بواره‌دا پێ بگه‌یه‌نم و هه‌وڵی سه‌ركه‌وتنی زیاتر بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو ببمه ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری بواری سینه‌ما.
ئه‌گه‌ر ببی به ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری بواری سینه‌ما، تا چه‌ند ده‌توانی به‌شداری هه‌ر فیلمێك بكه‌یت ئه‌گه‌ر گرته‌ی ورووژێنه‌ریشی تێدابێ؟
من خاوه‌نی پێگه و كه‌سایه‌تیی خۆمم، تاكێكم له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه و ئیش بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌كه‌م، كاری من خزمه‌تكردنی بینه‌ر و پێشخستنی بواری سینه‌مایه به‌گشتی، بۆیه هه‌ر كارێك بكه‌م گرنگه لای بینه‌ر جێی خۆی بگرێ.
سینه‌ما ته‌نیا ڕۆمانسییه‌ت نییه، به‌ڵكو گشتگیره و ئه‌كته‌ر ڕۆڵی جیاوازه، ده‌كرێ ڕۆڵی دایكێك بێ و ده‌شكرێ ڕۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رێك و ڕۆڵی فرۆشیارێك بێ یان هه‌ر ڕۆڵێكی تر.
هه‌ر كارێكی ڕۆمانسی و ورووژێنه‌رم پێشكه‌ش بكرێ، سه‌ره‌تا ده‌بێ لێی ورد ببمه‌وه و هه‌ڵیبسه‌نگێنم، دواتر بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌م، چونكه هه‌ندێ جار كارێكی ڕۆمانسی و ورووژێنه‌ر له‌وانه‌یه ئاراسته‌یه‌كی پێچه‌وانه لای بینه‌ر دروست بكات و زیاتر دژایه‌تی بكرێی له‌وه‌ی پاڵپشتی بكرێی.
تا ئێسته به‌شداری كاری ڕێكلام و نمایشكردنی جلوبه‌رگت كردووه؟
به‌ڵێ به‌شداری نمایشی جلوبه‌رگی كوردیم كردووه كه دوو چالاكی گه‌وره‌ی گرووپی یونایتد كوردیش دیزاین بوو بۆ هه‌شتی مارس و بۆ جه‌ژنی قوربان. وه‌ك له سه‌ره‌تا ئاماژه‌م پێ كرد، به‌شداریی كاری ڕێكلام و كلیپیشم كردووه.
وشه/دیمانه‌ی محه‌مه‌د جه‌مال