ژن و مێردێكی كه‌نه‌دی كۆشكێكی گه‌وره‌ی یاریكردنیان بۆ نه‌وه‌كه‌یان دروست كردووه، كه زیاتر له 250 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی تێ چووه.
په‌ندێك هه‌یه ده‌ڵێ: "ئه‌وه‌ی له منداڵ به‌نرختره، منداڵی منداڵه‌كه‌ته"، ئه‌م په‌نده به ته‌واوی له لایه‌ن ڕۆبی و دایڤ دنلۆب سه‌لمێنراوه، كه دوو هاوسه‌ری كه‌نه‌دین و له‌پێناو ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی بۆ نه‌وه‌كه‌یان هه‌یانه، 250 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییان له دروستكردنی كۆشكێكی یاریكردن خه‌رج كردووه.
كۆشكه‌كه له شێوه‌ی قوتابخانه‌كه‌ی هاری پۆته‌ر دروست كراوه، ڕووبه‌ره‌كه‌ی 350 پێ چوارگۆشه‌یه، له دوو نهۆم پێك هاتووە، نهۆمێكیان شانۆ و هۆڵی یاری و چه‌ند شتێكی تری وه‌ك جیهانه‌كه‌ی هاری پۆته‌ری لێ دروست كراوه، هه‌روه‌ها گسكه جادووییه‌كه و داره‌كه‌ی هاری پۆته‌ریشی بۆ دانراوه، دیزاینه‌كه‌شی به نووسین و وێنه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو فیلمه‌كه نه‌خشێنراوه.
ژن و مێرده‌كه سه‌ره‌تا نه‌یانزانیبوو ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی بۆ نه‌وه دوو ساڵییه‌كه‌یانی ده‌كه‌ن چه‌ندی تێ ده‌چێت، به‌ڵام له كۆتادا بۆیان ده‌ركه‌وت 250 هه‌زار دۆلاری تێ چووه.
دیزاین و ڕازاندنه‌وه‌ی
كۆشكه‌كه زیاتر له شه‌ش هه‌فته‌ی خایاندووە، به یه‌كێك له جوانترین كۆشكه‌كانی یاریی منداڵان له دنیادا داده‌نرێت.