بووكێكی به‌ریتانی ئاشكرای كردووه، پێش ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌كه‌یان ساز بكه‌ن، خه‌سووی داوایه‌كی سه‌یری لێی كردووه كه پێوه‌ندیی به منداڵبوونه‌وه هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی
فۆشیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بووكێكی به‌ریتانی ئاشكرای كرد، خه‌سووی داوای لێ كردووه دوای هاوسه‌رگیریی بهێڵێ ته‌نیا یه‌ك منداڵی ببێت و ئه‌م به‌ڵێنه واژوو بكات، ئه‌گه‌ریش ڕازی نه‌بێت، خه‌سووی یه‌ك پول بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌ی خه‌رج ناكات.
ئه‌م بووكه كه دایك و باوكی خۆی له ژیاندا نه‌ماون سكاڵای له‌سه‌ر خه‌سووی تۆمار كردووه و ده‌ڵێ، خه‌سووم سه‌ره‌تا زۆر كه‌سێكی بە دەستودڵ و باش بوو، ته‌نانه‌ت به‌ڵێنی پێداین ئاهه‌نگی گواستنهوهكهمان به جوانترین و كه‌شخه‌ترین شێوه له هۆڵێكی گران بۆ ساز بكات، به‌ڵام نازانم ئه‌و مه‌رجه‌ی بۆچی تێ كرد.
خه‌سووی بووكه‌كه داوای كردووه، كوڕه‌كه‌ی و بووكه‌كه‌ی ته‌نیا یه‌ك منداڵ بخه‌نه‌وه و دواتر به یه‌كجاریی بڕیاری ڕێگریكردن له دووگیانی بده‌ن، داواشی كردووه پێش هاوسه‌رگیریی ئه‌م به‌ڵێنه واژوو بكرێت.
بووكه‌كه بڕیاری داوه دژایه‌تی خه‌سووی بكات و له داواكه‌ی په‌شیمانی بكاته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پارێزه‌ری تایبه‌تیی گرتووه، دهزگیرانهكهیشی تووشی شۆك بووه و ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌ڵێ، به‌ڵێن ده‌دات هه‌موو شته‌كان به‌پێی پلانه‌كانی ڕابردوویان بۆ داهاتوو چاك بكه‌ن.