عه‌مار كوفی گۆرانیبێژی ناسراوی زاخۆیی نوێترین كلیپی خۆی به زمانی عه‌ره‌بی بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌و گۆرانیبێژه زاخۆییه كه به هۆی به‌شداریی له به‌رنامه‌ی "ئه‌ره‌ب ئایدڵ" له‌ناو نیشتمانی عه‌ره‌بی ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كرد، ئه‌لبوومێكی نوێی بڵاو كرده‌وه كه به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی تۆماری كردووه و تێیدا گۆرانیی "مواقف" هه‌ڵوێسته‌كانی كلیپ كردووه.
له كلیپه‌كه‌دا، دوای ئه‌وه‌ی عه‌مار ده‌مرێ، ئه‌و كچه‌ی پێشتر خۆشه‌ویستی یه‌ك بوون، وێنه‌كانی ده‌دڕێنێ و بێ وه‌فایی به‌رامبه‌ر ده‌نوێنێ.
گۆرانییه‌كه له‌لایه‌ن "فیراس ئه‌لحه‌بیب" تێكسته‌كه‌ی ئاماده كراوه و "عه‌لی سابر" ئاوازی بۆ داناوه و كاری ده‌رهێنانیش "سامر حیكمه‌ت" كردوویه‌تی.
كلیپه‌كه به شێوه‌یه‌كی ئۆرجیناڵ له‌لایه‌ن ئه‌پڵیكه‌یشن و ماڵپه‌ڕی "ئه‌نغامی" دانراوه كه به‌شێكه گرووپی میدیایی "MBC".