زۆر جار نامه‌یه‌كی خۆشه‌ویستیت له‌لایه‌ن هاوسه‌ر یان ده‌زگیرانه‌كه‌ته‌وه بۆ دێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پڕه له هه‌ڵه‌ی ڕێزمانی، هه‌ستێكی دڵخۆشكه‌رت پێ نادا و زۆرجار ده‌بێته هۆی بێزاربوونت، ئه‌مه‌ش به‌پێی قسه‌ی زانایان كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كه‌تان دروست ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی
فۆشیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه زانایان له ماڵپه‌ڕی eharmonyی زانستیی بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئاستی زیره‌كیی له زمان كاریگه‌رییه‌كی به‌هێزی له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی هاوبه‌شی ژیان، جا هاوسه‌ر یا خۆشه‌ویست هه‌یه.
به‌پێی ڕاپۆرتی توێژه‌ران ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕێزمانیان باش نییه و له نووسیندا باش ناتوانن په‌یامه‌كانیان بگه‌یه‌نن، به ڕێژه‌ی %14 داواكاریی بوون به هاوڕێیه‌تییان له‌ده‌ست داوه و كه‌مترین كه‌س هاوڕێیه‌تییان قبوڵ ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه باس له‌وه كراوه، هه‌ڵه به‌كارهێنانی نیشانه‌كانی ناو ڕێزمان وه‌ك نیشانه‌ی پرس، سه‌رسووڕمان و ئه‌وانی تر، هه‌ڵه‌ی نووسین و ڕێزمان له‌و هه‌ڵانه‌ن كه به‌رانبه‌ر زۆر تووڕه ده‌كه‌ن، جا ئه‌و كه‌سه هاوڕێشت بێ تووڕه ده‌بێ و له قسه‌كردن له‌گه‌ڵت سارد ده‌بێته‌وه، بۆیه پێوه‌ندییه خۆشه‌ویستییه‌كانیش ده‌پچڕێنێ.
ئه‌م حاڵه‌ته‌ش زیاتر لای ژنان گرنگی پێ ده‌درێت، وه‌ك چۆن له ئاماری ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووە، %88ی ژنان گرنگی ته‌واویان به ڕێزمانی دروست بۆ پێوه‌ندییه‌كانیان ده‌دا، له به‌رانبه‌ردا ته‌نیا %75ی پیاوان به‌لایانه‌وه گرنگ بوو.
له هه‌ندێك له حاڵه‌ته‌كاندا، هه‌ڵه‌ی نووسین بووه‌ته كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پێوه‌ندییه خۆشه‌ویستییه‌كان تا گه‌یشتووه به هۆی جیابوونه‌وه، وه‌ك ددانیان پێدا ناوە، %23ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شدارییان له توێژینه‌وه‌كه كردبوو، به‌هۆی نه‌زانینی ڕێزمان له‌لایه‌ن به‌رانبه‌ره‌كه‌یانه‌وه جیابوونه‌ته‌وه و بێزار بوون.