وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان ڕاستی ئه‌و هه‌وڵ و هه‌نگاوانه‌ی تارانیان خسته‌ڕوو، كه باسیان له ڕه‌وانه‌كردنی مانگێكی ده‌ستكرد بۆ گه‌ردوون ده‌كرد، به گوێره‌ی وێنه‌كانیش، له كاتی ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵدانی مانگه ده‌ستكرده‌كه، مووسه‌كه و سه‌كۆكه‌یشی گڕیان تێبه‌ر ده‌بێ و ده‌سووتێن.
ئه‌و وێنانه له‌لایه‌ن مانگه ده‌ستكرده‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه گیراون، بۆ ئه‌وه‌ی ئابڕووی ئێرانی پێ ببات و به جیهانیش بڵێت، كه
ئێران ئه‌و هێزه نییه كه ترستان لێی هه‌بێت، وێنه‌كان له ناوه‌ندی "ئیمام خومه‌ینی" بۆ كاری گه‌ردوونی له هه‌رێمی سمنانی ئێران گیراوه و له‌لایه‌ن ئاژانسی ئه‌سیۆشه‌یتد پرێس بۆ یه‌كه‌مجار بڵاوكراوه‌ته‌وه.
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكایش له زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكاوه بڵاویان كرده‌وه، كه هۆكاری ته‌قیه‌وه و گڕگرتنی مووشه‌ك و سه‌كۆكه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ویستوویانه وزه‌ی زیاتر و سووته‌مه‌نی زۆرتر بۆ مووشه‌كه‌كه دابین بكه‌ن، به‌ره‌و حاڵه‌تی ئاماده‌بوون بۆ هه‌ڵدان ئاراسته‌ی بكه‌ن.
وه‌ك له وێنه‌كه دیاره، دووكه‌ڵێكی گه‌وره له‌سه‌ر سه‌كۆی مووشه‌كه‌كه‌وه ئاسمانی داگیركردووه و ئه‌مه‌یش به شكستێكی ئابڕووبه‌ری ئێران داده‌نرێ، كه هه‌ڕه‌شه و قسه‌ی زۆره‌وه، به‌ڵام كرداره‌كانی بێ ئه‌نجام و كرده‌ی واقیعین.