ئاژانسی "
رۆیته‌رز" ئه‌مڕر شه‌موو بڵاوی كرده‌وه، دوێنێ هه‌ینی ئه‌كته‌ری دیاری ئه‌مه‌ریكایی ڤالێری هاربه‌ر كه خاوه‌نی ده‌یان كاری درامایی و شانۆیی و فیلمی سینه‌ماییه، له ته‌مه‌نی 80 ساڵی كۆچی دوایی كرد.
كریستینا كاشیوتی كه ده‌كاته كچی ئه‌و ئه‌كته‌ره و له هه‌مان بواردا كار ده‌كات، رای گه‌یاند كه دوێنێ هه‌ینی دایكی كۆچی دوایی كرد بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری له‌باره‌ی مردنه‌كه‌یه‌وه ئاشكرا بكات.
پێشتر گۆڤاری "بیبۆڵ" رای گه‌یاندبوو كه ڤالێری له ساڵی 2013 تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بووه و نه‌خۆشییه‌كه دروست مێشكی گرتووه. ئه‌وكات پزیشكه‌كان ماوه‌ی چه‌ند مانگێكیان بۆ ژیان بۆ داناوه، چونكه نه‌خۆشییه‌كه گه‌شه‌ی كردووه.
ئاژانسه‌كه زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا دوای چه‌ند مانگێك ژیان به‌جێبێڵێت، كه‌چی ئه‌و ئه‌كته‌ر به‌رده‌وام بوو له كاره هونه‌رییه‌كانی و له چه‌ندان كاری شانۆیی درامایی به‌شداریی كردووه.
ڤالێری هابه‌ر له ساڵی 1938 له‌دایك بووه و له ساڵانی په‌نجاكانه‌وه وه‌ك ئه‌كته‌ر ناوبانگی ده‌ركردووه و خاوه‌نی سێ خه‌ڵاتی "ئێمی"یه.