سه‌میر سه‌بری كه ئه‌كته‌رێكی ناوداری میسرییه، له "كۆشكی سینه‌ما" له قاهیره كۆڕێكی ساز كرد و تێیدا رۆشنایی خسته‌سه‌ر ژیانی هونه‌ریی خاتوونه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری "شادیه" كه بۆچی ساڵانێك له كاری هونه‌ر دوور كه‌وته‌وه. پێگه‌ی "
ئیلاف"یش ئه‌و ئاشكراكردنه‌ی كردووه‌ته هه‌واڵ و بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
له‌و كۆڕه‌دا سه‌میر سه‌بری له‌باره‌ی ژیانی هونه‌ریی شادیه‌وه رای گه‌یاند، دوو حاڵه‌تی خه‌مگین وایانكرد شادیه له كاری هونه‌ری دوور بكه‌وێته‌وه، یه‌كیان ئه‌وه‌بوو دوای ساڵانێك له هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند سه‌ڵاح زولفوقار نه‌بوونه خاوه‌نی منداڵ، بۆیه شادیه له‌بری منداڵ بایه‌خێكی زۆری به برا بچووكه‌كه‌ی دابوو و وه‌ك منداڵی خۆی ته‌ماشای ده‌كرد. كاتێكیش براكه‌ی تووشی مردنێكی له‌ناكاو بوو، كاریگه‌رییه‌كی زۆری خسته‌سه‌ر ژیانی شادیه، بۆیه له‌وه به‌دواوه بووه كه‌سێكی باڵاپۆش.
له‌باره‌ی حاڵه‌تی دووه‌میشه‌وه سه‌بری گوتی، ماوه‌یه‌ك تووشی نه‌خۆشی بوو، پزیشكه‌كان پێیان گوتبوو تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بووه، به‌وهۆیه‌وه چووه‌ته ئه‌مه‌ریكا كه "عه‌فاف"ی خوشكی له‌وێ نیشته‌جێ بوو، له‌وێ نه‌شته‌ركاریی ئه‌نجام داوه، دواتر بۆی ده‌ركه‌وتووه نه‌خۆشییه‌كه‌ی شێرپه‌نچه نه‌بووه و پشكنینی پزیشكه‌كان هه‌ڵه بووه، ئه‌وه‌یش كاریگه‌رییه‌كی زۆری خستبووه سه‌ری و زیاتر رووی له نوێژكردن و په‌رستنی خودا كرد.
دواتریش سه‌بری گوتی وێڕای دووركه‌وتنه‌وه‌ی شادیه له كاری هونه‌ری، چه‌ند گۆرانییه‌كی ئاینیی "سۆفی"ی تۆمار كرد و بڵاوی كردنه‌وه، به‌ڵام وه‌ك هونه‌رمه‌ند و كاری هونه‌ری، به‌یه‌كجاری دوور كه‌وته‌وه و ته‌نیا له بۆنه خێزانییه‌كاندا وێنه‌كانی ده‌بینرا تا بۆ یه‌كجاری له 28ی نۆڤێمبه‌ری 2017 كۆچی دوایی كرد.
شادیه له ساڵی 1931 له قاهیره له دایك بووه و ناوی راستینه‌ی "فاتیمه ئه‌حمه‌د كه‌مال شاكر" بووه، له 1947ه‌وه ده‌ستی به كاری هونه‌ری وه‌ك گۆرانیبێژ كردووه كه به‌دوایدا به‌شداریی له چه‌ندان فیلمی سینه‌ماییدا كردووه. باوكی ژه‌نیاری ئامێری "عوود" بووه و له رێی ئه‌وه‌وه خولیای چووه‌ته سه‌ر كاری هونه‌ری و به‌تایبه‌تی گۆرانیگوتن. خاوه‌نی زیاتر له 650 گۆرانییه كه زۆربه‌یانی له فیلمه‌كاندا تۆمار كردووه كه جیا له چه‌ند گۆرانییه‌كی نیشتمانی و سروود، زۆربه‌یان سۆزدارین.
له ساڵانی شه‌سته‌كاندا نازناوی "ده‌نگی میسر"یان به شادیه داوه. هاوكات خاوه‌نی 112 فیلمه له دیارترینیان فیلمه‌كانی (شی‌و من الخوف) و(المرأه المجهوله) و(معبوده الجماهیر) و(دلیله) و(نحن لا نزرع الشوك) و(أچوا‌و المدینه) و(مراتی مدیر عام) و(الزوجه 13). له ساڵی 1986ه‌وه له كاری هونه‌ری دوور كه‌تبووه‌وه كه دوا فیلمی له 1984 "لا تسالنی من انا" بووه كه به‌رله‌وه‌یش به‌شداریی له شانۆگه‌رییه دیاره‌كه‌ی "ریا و سكینه" كرد. له ساڵی 2015دا ئه‌كادیمیای هونه‌ره‌كان له قاهیره، بڕوانامه‌ی دكتۆرای شانازیی پێ به‌خشی. دواتریش له ساڵی 2017دا كۆچی دوایی كرد.