به بڕیاری دادگه‌ی باڵای ئه‌نقه‌ره، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیمو‌كراتى گەلان (هه‌ده‌په) ئازاد ده‌كرێ.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م (دووی ئه‌یلوول) دادگه‌ی باڵای ئه‌نقه‌ره بۆ تاوانه گرانه‌كان/ ژماره 19، بڕیاری ئازادكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (هه‌ده‌په) دا كه به چه‌ند تۆمه‌تێكی وه‌ك هاندان به توندوتیژی و پێوه‌ندی به په‌كه‌كه‌وه گیرابوو.
ده‌میرتاش ماوه‌ی چوار ساڵ و نۆ مانگه له گرتووخانه‌كانی توركیادا له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خرابوونه سه‌ری، گیرابوو، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌كان، ئه‌مڕۆ بڕیاری ئازادكردنی ده‌ركرا.
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی دادگه‌ی باڵای ئه‌نقه‌ره‌دا، به‌بێ ئاماده‌بوونی ده‌میرتاش خۆی و ته‌نانه‌ت پارێزه‌رانی، بڕیاره‌كه خوێندراوه‌ته‌وه. دواتر دادگه بڵاوی كرده‌وه، تۆمه‌تبار به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه نه‌یتوانیوه له دانیشتنه‌كه‌دا بێت. هۆكاری نه‌هاتنی پارێزه‌رانیشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كاتی پێویستیان پێ نادرێ داكۆكی بكه‌ن.
سەلاحەدین دەمیرتاش، سیاسەتمەدارێکی کوردی زازایە، لە نیسانی ساڵی 1973 لە شارۆکەی پالۆی سەر بە پارێزگای خارپێتی باکوری کوردستان لەدایک بووە. لە ساڵی 2007 لەسەر لیستی پارتی کۆمەڵگه‌ی دیموکراتیک (DTP) وەک نوێنەری پارێزگای ئامەد بووه‌تە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا و لە دوای قەدەغەکردنی ئەم پارتە لە لایەن دادگای دەستووری تورکیاوە، لە ساڵی 2010دا بوو بە ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (BDP)، لە چواری تشرینی یەکەمی 2016، لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ و ئەندام پەرلەمانەکانی ھەدەپە بەتۆمەتی پێوەندی لەگەڵ پەکەکە دەستگیر کرا.