وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانی به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی داوای خۆپیشانده‌راندا ڕای گه‌یاند، ئه‌و نوێنه‌ری مامۆستایانه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و داواكانیان هه‌مووی "به‌پێی ده‌رفه‌ت" جێبه‌جێ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م (دووی ئه‌یلوول)، بەشێك لە مامۆستایانی گرێبەست لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران گردبوونەوە و داوای دامەزراندنی هەمیشەییان دەكرد، بۆ چەند سەعاتێكیش شەقامەكەیان داخست و بڕیاریان دا نه‌یكه‌نه‌وه تا وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه. ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده، چووه ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه و له‌گه‌ڵیاندا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه دانیشتن و گوێی له داوا و ناڕه‌زایییه‌كانیان گرت.
له‌و دانیشتنه‌دا له‌گه‌ڵ مامۆستایانی گرێبه‌ستدایه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاو بووه‌ته‌وه كه یه‌كه‌م جاره وه‌زیرێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینن به‌و شێوه‌یه له‌ناو كارمه‌ندانی خۆیدا داده‌نیشێ و ڕاسته‌وخۆ لێیان نزیك ببێته‌وه.
ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان سەروو شەش هەزارە، بەپێی رێنماییەكانی ئەنجوومەنی وەزیران هەر مامۆستایەك خزمەتی سێ ساڵ گرێبەستی تەواو کردبێت، راستەوخۆ دەكرێت بە هەمیشەیی.
به‌هه‌مان شێوه، دوێنێ یه‌كشه‌م ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە رای گەیاند، مامۆستایانی گرێبەست ماندوون، ئێمە سوپاسیان دەكەین و ئەوەی لە دەسەڵاتی ئێمەدا بێت بۆیان دەكەین و لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیرانیش لەسەر هێڵ دەبین بۆ چارەسەركردنی داواكەیان.