دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كه مارتن شۆلتزی ئه‌ڵمانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ده‌كرد، ئێسته سیاسه‌تمه‌داری ئیتاڵی و نوێنه‌ری ڕاستڕه‌وان له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ئه‌نتۆنیۆ تاجانی، پۆسته‌كه‌ی بۆ یه‌كلا بووه‌ته‌وه.
تاجانی له خولی چواره‌م و كۆتای هه‌ڵبژاردنه‌كان توانی 315 ده‌نگ به‌سه‌ر ڕكابه‌ره‌كه‌ی جیانی بیتیلای ئیتاڵی و نوێنه‌ری چه‌په‌كان سه‌ركه‌وت، كه جیانی ته‌نیا 282 ده‌نگی به ده‌ست هێنا.
دوای هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا تاجانی دووپاتی كرده‌وه، كه ده‌بێ به سه‌رۆكی هه‌مووان و ڕێز له هه‌موو گرووپه‌كان ده‌گرێت، ده‌مه‌وێ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه پێشكه‌ش به قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌م بكه‌م، هاوكات په‌یامی پشتیوانی به‌هێز له نێو په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر پرسی تیرۆر و قوربانییانی و وه‌ستانه‌وه دژی تیرۆریستان ده‌خه‌ینه ڕوو.
ئه‌نتۆنیۆ تاجانی كاندیدی حزبی گه‌لی ئه‌وروپی بوو كه حزبێكی ڕاستڕه‌وه و پێشتر وه‌ك كۆمیسیاری یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ پیشه‌سازی له ماوه‌ی نێوان 2010 تا 2014 كاری كردووه.
مانگی ڕابردوو مارتن شۆلتز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا به فه‌رمی ڕای گه‌یاند، كه خۆی بۆ ویلایه‌تی سێیه‌می سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا كاندید ناكاته‌وه.