پیاز وه‌ك یه‌كێك له خۆراكه رووه‌كییه به‌سووده‌كان، سه‌رباری ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی گشتی سوودی به جه‌سته و ته‌ندروستیی مرۆڤ هه‌یه، هاوكات به هۆی پێكهاته دهوڵهمهندهكهشیهوه، یه‌كێكه له چاره‌سه‌ره سروشتییه زۆر كاریگه‌ره‌كان بۆ ئه‌م پێنج نه‌خۆشی و حاڵه‌ته‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م- كێشه‌كانی گوێ: پیاز به یه‌كێك له چاره‌سه‌ره گرنگ و به‌سووده‌كان داده‌نرێت بۆ كێشه‌كانی گوێ و بیستن كه ده‌توانرێت سوودی لێ وه‌ربگیرێت، به شێوه‌یه‌ك كه پارچه‌یه‌ك پیازی خاو، بخه‌نه ناو په‌ڕۆیه‌كی وشك و خاوێن و بۆ ماوه‌ی 10 ده‌قه بیخه‌نه ناو ده‌ریچه‌ی سه‌ره‌تای گوێتانه‌وه، به‌ڵام پێویسته وریای ئه‌وه بن كه زۆر نه‌یخه‌نه ناو قووڵایی گوێتان بۆ ئه‌وه‌ی زیان به پێكهاته‌كانی ناوه‌وه‌ی گوێ نه‌گات.
دووه‌م- سووتان: پیاز به یه‌كێك له چاره‌سه‌ره‌كانی سووتاویی پێست هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه دانانی له‌تێكی بچووكی پیاز له‌سه‌ر شوێنه سووتاوهكهتان، ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری سووتانه‌كه به شێوه‌یه‌كی خێرا، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه بۆ سووتانی بچووك و ئاسایییه و بۆ سووتانی گه‌وره نابێت.
سێیه‌م- ئازاری پێوه‌دانی هه‌نگ: ئه‌گه‌ر هه‌نگ پێتانه‌وه بدات، ئه‌وا بێگومان ئازارێكی توند دوای خۆی دروست ده‌كات، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌مه‌ش پێویسته راسته‌وخۆ دوای پێوه‌دانه‌كه، ده‌رزییه بچووكه‌كه‌ی پێوه‌دانی ههنگهگه له شوێنه پێوه دراوهكهتان ده‌ربهێنن و پارچه‌یه‌ك پیازی بۆ ماوه‌ی 15 خولهك له‌سه‌ر دابنێن، به‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئازاره‌كه‌تان كه‌م ده‌بێته‌وه.
چواره‌م- دابه‌زاندنی پله‌ی گه‌رمیی جه‌سته: ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌تان به شێوه‌یه‌كی زیاد له هی ئاسایی به‌رز بووه‌وه، یاخود تووشی تا بوون، ئه‌وا ده‌توانن دوو پارچه پیاز بخه‌نه ناو گۆرهوییهكانتان و بۆ ماوه‌ی یه‌ك سه‌عات له پێیان بكه‌ن، به‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی پێشبینی نه‌كراو پله‌ی گه‌رمیتان داده‌به‌زێت.
پێنجه‌م- پاككردنه‌وه‌ی ژه‌هره‌كانی ناو خوێن: خواردنی پیاز به شێوه‌یه‌كی رۆژانه یاخود نیمچه رۆژانه له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌كانتاندا، ده‌بێته هۆی پاككردنه‌وه‌ی خوێن له زۆرێك له ژه‌هره زیانبه‌خشه‌كان و پاراستنتان له تووشبوون به زۆرێك له نه‌خۆشییه‌كان.