بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی به‌ڕێوه‌چوونی دانوستاندن له نێوان ناوه‌ندی هاوكاری حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران له وڵاتێكی ئه‌وروپا، كاردانه‌وه به‌دوای خۆیدا دێنێت و به‌رپرسانی كۆمه‌ڵه و دیموكرات زانیاری له‌وباره‌وه ده‌خه‌نه ڕوو و رای ده‌گه‌یه‌نن، ئامانجیان له ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كان، ددانپێدانانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه به پرسی كورد له‌و وڵاته.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌ی جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له نه‌رویج رای گه‌یاند كه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌یان هه‌یه و ئاماده‌ییشی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر گفتوگۆیه‌كی تر.
ئاده‌م موده‌ریسی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران و نوێنه‌ری ئه‌و حزبه له ناوه‌ندی هاوكاری حزبه كوردستانییه‌كانی ئێران، به"وشه"ی راگه‌یاند، له یه‌كێك له وڵاته ئه‌وروپییه‌كان دووجار له‌گه‌ڵ لایه‌نی سێیه‌م گفتوگۆیان كردووه بۆ ره‌خساندنی زه‌وینه‌ی دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، هه‌روه‌ك دووجاریش به فه‌رمی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به ئاماده‌بوونی لایه‌نی سێیه‌م كۆ بووینه‌ته‌وه.
ئه‌و گوتی، "ده‌ستكه‌وتێكی باشه بۆ كورد كه بۆ یه‌كه‌مجاره وه‌زیرێكی گه‌وره‌ی وه‌ك محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، باسی پرسی كورد بكات و باس له دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی ئێران بكات، بۆ یه‌كه‌م جاریشه به حزبه كوردییه‌كان نه‌ڵێن تیرۆریست، ئه‌مه به شتێكی باشی ده‌بینین و خه‌ریكی زه‌وینه‌سازین بۆ ئه‌وه‌ی دانوستاندن به‌شێوه‌ی فه‌رمی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ست پێ بكه‌ین".
موده‌ریسی ئه‌وه‌شی باس كرد كه دانوستاندنه‌كان له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی هاوكاری حزبه كوردستانییه‌كانی ئێران ده‌كرێت، دوو لایه‌نی كۆمه‌ڵه و دوو لایه‌نی حزبی دیموكرات كه له ناوه‌ندی هاوكاری حزبه كوردستانییه‌كانی ئێراندان، له‌و دانوستاندنه به‌شداری ده‌كه‌ن.
به‌گوته‌ی ئه‌و "ناوه‌نده‌كه ده‌سته‌یه‌كی دیاری كردووه و له هه‌ر ده‌وره‌یه‌كی دانوستاندا سه‌رۆكێكی هه‌یه، بۆ نموونه ده‌وره‌ی پێشوو حه‌سه‌نی شه‌ره‌فی وه‌ك گوته‌بێژی ده‌سته‌كه قسه‌ی كردووه".
له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانیان بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستاندنی فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان روونی كرده‌وه، "یه‌كێك له مه‌رجه‌كانمان ئه‌وه‌یه له ناوه‌ندێكی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران جا له خامنه‌ییه‌وه بێت یان حه‌سه‌ن رووحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران، یان په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، به فه‌رمی رای بگه‌یه‌نن كه له ئێران‌دا پرسێك به‌ناوی پرسی كورد هه‌یه".
"دوای ئه‌وه ئێمه هه‌ندێك پێشمه‌رجمان هه‌یه، له‌وانه به‌پێی ئاماره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان زیاتر 50%ی گیراوانی سیاسیی ئێران كوردن، به له‌به‌رچاوگرتنی رێژه‌ی دانیشتووانی كوردی ئێران ئه‌م ئاماره زۆر له سه‌ره‌وه‌یه، بۆیه داوامان وایه زیندانیانی سیاسی ئازاد بكرێن و له سێداره‌دانی سیاسی رابگیرێت، رۆژانه ته‌قه له كۆڵبه‌ر و كاسبكارانی كورد ده‌كرێت و ده‌ست له‌م كاره هه‌ڵبگیرێت. لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تی چاودێری گفتوگۆكان بكات، گفتوگۆكان به ئاشكرا و شه‌فاف بڵاو بكرێنه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌سته‌یه‌كی خاوه‌ن بڕیاری حكوومه‌تی ئێران له گفتوگۆكاندا به‌شداری بكه‌ن" موده‌ڕیس وای گوت.
به بۆچوونی ئه‌و، تا ئێسته هیچ هه‌ڵوێستێكی فه‌رمی له كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌دی نه‌كراوه كه ئاماده‌ی دانوستاندن بن، جگه له گوته‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێش كۆبوونه‌وه‌ی جی حه‌وت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی گفتوگۆ و دانوستاندن له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران تا چه‌ند پرسی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌باته پێش و چ قازانجێكی بۆ باشووری كوردستان ده‌بێت؟ ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه ئه‌مه نه‌ك بۆ باشووری كوردستان، به‌ڵكو چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به جۆرێك له جۆره‌كان كورتكردنه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه، خزمه‌ت به كورد به‌گشتی ده‌كات.
هاوكات كه‌ریم په‌روێزی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، بۆ "وشه"، مه‌رجه‌كانی خۆیان بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستاندن له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێت، شتێك به‌ناوی دانوستاندنی فه‌رمی له نێوان حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران رووی نه‌داوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران گوتی "لایه‌نێكی ئه‌وروپی پێشنیازی دانوستاندنی بۆ ئێران و حزبه كوردستانییه‌كانی ئێران كردووه، ئێمه‌یش قسه و مه‌رجی خۆمانمان راگه‌یاندووه".
له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانیانه‌وه ئه‌و به‌رپرسه‌ی حدكا به پێویستی ده‌زانێ كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماده بێت ددان به‌وه‌دا بنێت كه پرسێك هه‌یه به‌ناوی پرسی كورد، ئاماده‌یه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گفتوگۆ بكات و مافه‌كانی كورد ده‌سته‌به‌ر بكات.
په‌روێزی ئامانجی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ده‌ستپێكردنی دانوستاندن له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێت، "ئێمه ئامانجمان ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر پرسی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گفتوگۆ بكه‌ین، ئامانجی ئێمه وه‌ك دیموكرات و هه‌م وه‌ك ناوه‌ندی هاوكاری حزبه كوردستانییه‌كان به هه‌ر رێیه‌ك بێت مافه‌كانی كورد به ده‌ست بێنین، جا به‌رخودانی جه‌ماوه‌ری بێت، یان دانوستاندن، گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه بگه‌ینه‌وه به‌و مافه‌ی خۆمان كه لێمان زه‌وت كراوه".
روونی كرده‌وه، له 40 ساڵی رابردوودا كه كۆماری ئیسلامیی ئێران هاتووه‌ته سه‌ر حوكم، به‌رده‌وام گوتوویانه پرسی كورد پرسێكی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یه‌كه، به‌هیچ رێیه‌ك كۆماری ئیسلامیی ئێران ناتوانێ ئه‌و پرسه بسڕێته‌وه، هه‌رچه‌نده كۆماری ئیسلامی پێشتر ده‌یگوت هیچ پرسێك به‌ناوی كورده‌وه نه‌ماوه و كورد هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، به‌ڵام كورد سه‌لماندوویه‌تی كه خاوه‌نی مافی خۆیه‌تی و ده‌ستبه‌رداری نابێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌ڵاح سالار شاره‌زای كاروباری ئێران، بۆ "وشه" نه‌یشارده‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كورد به رێی دیپلۆماسی و دانوستاندن بگاته مافه‌كانی خۆی. به‌ڵام به‌گوته‌ی ئه‌و "له‌گه‌ڵ كێ دانوستاندن ده‌كه‌ی ئه‌مه گرنگه، ئێران وڵاتێكی عه‌سكه‌رتارییه، بۆیه پێ ناچێت له رێی دانوستان و گفتوگۆوه له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێك بێت".
سه‌ڵاح ده‌ڵێ "ده‌كرا له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئێرانه‌وه كورد ئه‌م داواكارییانه‌ی هه‌بووایه، چونكه كورد ئه‌وكات پێگه‌ی به‌هێز بوو، هه‌موو شاره كوردستانییه‌كانی به‌ده‌سته‌وه بوو، بۆیه ئه‌وكات ئه‌گه‌ر حزبه كوردستانییه‌كان یه‌كهه‌ڵوێست بوونایه و ته‌باییان هه‌بووایه، زۆر شتیان به ده‌ست ده‌هێنا".
به‌بۆچوونی سه‌ڵاح سالار به‌م پێگه لاواز و په‌رش و بڵاوه‌ی ئێسته‌ی هێزه كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵات و به‌هێزیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ناتوانرێ له رێی دانوستاندنه‌وه هیچ شتێك به‌ده‌ست بێت.
ئاده‌م موده‌ریسی نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان له ناوه‌ندی هاوكاری حزبه كوردستانییه‌كانی ئێران:
دووجار به فه‌رمی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران به ئاماده‌بوونی لایه‌نی سێیه‌م كۆ بووینه‌ته‌وه.
كه‌ریم په‌روێزی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی حدكا:
دانوستاندنی فه‌رمی له نێوان حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران رووی نه‌داوه.
وشه/ سلێمانی- هه‌ستیار عه‌بدوڵا