وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جۆن كێری له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "سكای نیوز عه‌ره‌بیه" هێرشی كرده سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و گوتی، مالیكی كاری له‌سه‌ر دروستكردنی میلیشیا و بێ تواناكردنی هێزه حكوومییه‌كان ده‌كرد، ئه‌مه‌ش وای كرد داعش له عێراق درێژه بكێشێت.
جۆن كێری له چاوپێكه‌وتنه‌كه كه له په‌راوێزی كاره‌كانی كۆڕبه‌ندی ئابووریی دنیا له شارۆكه‌ی داڤۆس ئه‌نجام دراوه و تێیدا جۆرن كێری ده‌ڵێ، مالیكی كاری كرد له‌سه‌ر پێكهێنانی هێزی میلیشیایی مه‌زه‌وی، ئه‌مه‌ش وای كرد كه هێزه ڕه‌سمییه‌كانی حكوومه‌ت لاواز و بێ توانا بوون له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و میلیشیایانه بوونه هۆكار تا سوپای عێراق له مووسڵ ڕابكات و ئه‌مه‌ش هۆكار بوو تا به ئاسانی شاره‌كه بكه‌وێته ده‌ست تیرۆریستان. ئه‌و میلیشیانه ناویان نرا "حه‌شدی شه‌عبی" له سه‌رده‌می حكوومه‌تی مالیكی پێك هێنران و ئێران پشتیوانی سه‌ره‌كیی كاره‌كه‌ی كرد و دواتریش كه عه‌بادی هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، میلیشیا مه‌زه‌وییه‌كانیان كرد به به‌شێك له سوپای عێراق.
رۆژی 10 حوزه‌یران/یۆنیۆی 2014 دوای هه‌ڵاتنی زیاتر له 60 هه‌زار سه‌رباز و پۆلیسی ناوخۆی شاره‌كه، مووسڵ به ته‌واوی كه‌وته ده‌ست تیرۆریستان و دواتر هێزه‌كانی سوپا و پۆلیس له تكریت و سامه‌ڕا و فه‌لووجه و به‌شێكی زۆری پارێزگای دیاله و باشووری كه‌ركووك هه‌ڵاتن و به‌وهۆیه‌وه تیرۆریستانی داعش له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا، توانییان به‌شێك له سێ به‌شی خاكی عێراق كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.