ماوه‌یه‌كه به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن مه‌ترسی له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه و عێراق ئاماده نییه چیتر بودجه بنێرێت، په‌رله‌مانتارێكیش ئه‌و قسانه به موزایه‌ده‌ی سیاسی ده‌زانێت و رای ده‌گه‌ێنت، رێككه‌وتن نزیكه و به‌ره‌و پێشچوونی باش هه‌یه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجی ئه‌یلوول، محه‌مه‌د شاكر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق به "وشه"ی راگه‌یاند، پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌ره و پێشچوونی باشی به‌خۆیه‌وه بینیووه، ئه‌وه‌ی له راگه‌یاندنه عه‌ره‌بییه‌كان باس ده‌كرێ بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسییه.
زیاتر گوتی، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران زۆر به ئه‌سته‌م توانیمان مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له بودجه‌ی گشتی جیا بكه‌ینه‌وه تا ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌وتیش ڕاده‌ست نه‌كات، ناردنى مووچه به‌رده‌وام بێ.
دووپاتیشى كرده‌وه كه سێ لیژنه پێكهاتووه یه‌كێكیان له‌و لیژنانه بۆ مووچه‌یه ئه‌وانه‌ی تر تایبه‌ته به نه‌وت. هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كان ره‌نگه بۆ مانگی ئۆكتۆبه‌ر ڕێككه‌وتنى نوێى نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئه‌نجام بدرێ.
به‌گوێره‌ى بودجه‌ى عێراق پرسى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان هیچ مه‌ترسییه‌كى بڕین یان ڕاگرتنى له‌سه‌ر نییه و دووره له‌هه‌ر ململانێیه‌كى سیاسیی ئه‌گه‌ر له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا ڕوو بدات.