مانگی یه‌كی هه‌موو ساڵێك، ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی دنیا شانبه‌شانی سه‌ركرده‌ی باڵای زۆربه‌ی وڵات و میله‌تانی دنیا، ده‌چنه سویسرا و له داڤوس، ته‌نگژه و گرفته ئابوورییه‌كان گفتوگۆ ده‌كه‌ن و به هه‌زاران به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای جێبه‌جێكاریش له‌ناو ئه‌و كۆنگره گه‌وره‌یه‌دا، بۆچوونه‌كان تۆمار ده‌كه‌ن و هه‌ریه‌ك به شێوه‌ی خۆی سوودی لێ ده‌كات، ئامانجه‌كه‌شی وه‌ك له دروشمه‌كانیدا باسی ده‌كه‌ن، گه‌ڕانه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی، یه‌كسانی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و بێ كارییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی پرسیاره، تا چه‌ند ده‌توانن به‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگانه‌دا زاڵ بن كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێی وڵاتانه‌وه؟
دوێنێ سێشه‌م (17ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر)، 47ـه‌مین كۆڕبه‌رندی داڤوس له سویسرا ده‌ستی پێ كرد، تێیدا نزیكی سێ هه‌زار سه‌ركرده‌ی سیاسی و ئابووریی له سه‌رتاسه‌ری دنیاوه به‌شدارییان كردووه و زیاتر له 400 دانیشتنی فراوان و تایبه‌ت و مامناوه‌ند ئه‌نجام ده‌درێ.
له ته‌نیشت مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه چواره‌مین ساڵه له‌سه‌ر یه‌ك به‌شداری تێدا ده‌كات و وه‌ك ئه‌ندامێكی سه‌ره‌كیی كۆنگره‌كه دانراوه، سه‌رۆكی 30 سه‌رۆكی وڵات و سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌شدارن، له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه، چین و به‌ریتانیا، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه دوێنێ له‌گه‌ڵ بارزانی كۆ بووه‌وه. هه‌ر وه‌ك چۆن سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیش له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه.
تۆڕی هه‌واڵیی "بی بی سی" به‌ریتانی، له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كۆڕبه‌ندی داڤوس له خوێندنه‌وه‌ی داهاتوودا شكستی هێناوه، چونكه له كۆڕبه‌ندی ساڵی 2016 پێشبینییه‌كانی زۆربه‌ی وا ده‌رنه‌چوون، له‌وانه ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو كه به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌رناچێت و دۆناڵد تره‌مپیش نابێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
له‌و ڕاپۆرته‌دا ده‌ڵێ، ئه‌گه‌رچی داڤوس ده‌یه‌وێ ئاماژه به‌وه بدات كه ی دنیا ته‌نیا ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا نایجووڵێنێ، به‌ڵكو چین و هیندستان و ئه‌فه‌ریقاش به‌شێكن تێیدا، به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانیوه نه‌خشه‌ی جیوسیاسی بگۆڕن.
لێره پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، تا چه‌ند ده‌توانن ئه‌و كۆنگره ئابوورییانه متمانه‌ی میله‌تان بۆ چاره‌سه‌ری ته‌نگژه ئابوورییه‌كانیان به‌ده‌ست بهێنن! له ڕاپۆرتێكدا كه ڕێكخه‌ری "ئیدلمان" ساڵانه ئاماده‌ی ده‌كات، زۆرینه‌ی خه‌ڵكی دنیا به بێ متمانه‌یی ده‌ڕواننه ئه‌و كۆڕبه‌ندانه و پێیان وایه كه نائومێدی كردوون، تێیدا ئاماژه به‌وه كراوه كه متمانه‌ی خه‌ڵك به حكوومه‌ته‌كانیان ته‌نیا 41%ـه، هه‌روه‌ها متمانه‌یان به میدیا 43% و متمانه‌یان به كۆمپانیا بازرگانییه‌كان له هه‌موویان زیاتره كه ده‌گاته 52%.
"ستیڤن فیدله‌ر" ڕیپۆرته‌ری ناسراوی ڕۆژنامه‌ی "وۆل ستریت جۆرنال" له ڕاپۆرتێكدا نووسیویه‌تی: سیسته‌می ئابووریی جیهانی، له دوای دووه‌مین جه‌نگی جیهانییه‌وه، ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تایه‌كی پرشنگداری هه‌بوو، به‌ڵام خه‌ریكه به‌ره‌و شكست ده‌ڕوات، چونكه نه‌یتوانیوه یه‌كسانی دروست بكات.
"فڕانس پرێش" له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كۆڕبه‌نده‌كه له كاتێكدایه كه دژایه‌تیكردنی ئه‌و سیسته‌مه ئابوورییه له‌لایه‌ن گه‌لانی ئه‌وروپاوه هه‌ر وا هه‌ڵده‌كشێ، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وای كرد به‌ریتانیای له یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌رهێنا و هه‌ریه‌كه‌ش له فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیاش له ژێر هه‌مان مه‌ترسیدان.
دامه‌زرێنه‌رانی "داڤوس" وه‌ك هه‌ستكردن به‌و مه‌ترسییانه، ناونیشانی كۆڕبه‌نده‌كه‌ی ئه‌مساڵیان كردووه به "سه‌ركردایه‌تییه‌كی ورد و به‌رپرسیار" تا هۆكاری ئه‌و تووڕه‌یییه‌ی گه‌لان له سیسته‌می ئابووریی دنیا بدۆزنه‌وه و چاره‌سه‌ری ڕژدی بۆ ببینه‌وه.
له‌ژێر هه‌مان كاریگه‌ری، "سێرجیۆ ئیرمۆتی" به‌ڕێوه‌به‌ری "UBS" كه یه‌كێكه له زه‌به‌لاحترین بانكه‌كانی دنیا، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پێویسته گوێ له گه‌لان بگیرێ، چونكه ته‌كنه‌لۆژیا سیسته‌می ئابووری، خه‌ڵكێكی زۆری خستووه‌ته په‌راوێزه‌وه.
به‌ڵام "شی جین بینگ" سه‌رۆكی چین كه به ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می كۆنگره‌ی ئه‌مساڵی داڤوس داده‌نرێ، داكۆكی له سیسته‌می ئابووریی ئێسته ده‌كات و له گوتاری ده‌ستپێكی كۆڕبه‌نده‌كه گوتی: نابێ وڵاتان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سیاسه‌تی پارێزگاریی بازرگانی، چونكه له جه‌نگی بازرگانیدا، هیچ لایه‌ك سوودمه‌ند نابێت. به‌ڵام هه‌ر ئه‌مه‌یه كه چووه‌ته نێو سیسته‌می ئابوورییه‌وه و خه‌ریكه ته‌نگژه ئابوورییه‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌و مه‌ترسییه‌ی سه‌رۆكی چین باسی ده‌كات، به كرداری ده‌ستی پێ كردووه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا زیاتر گه‌رمی بكات.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، زۆر به توندی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سیسته‌می ئابووری ده‌كات و ده‌یه‌وێ كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌ی هه‌مووی بگه‌ڕێنه‌وه وڵات بۆ به‌رهه‌مهێنان كۆمپانیای بیانیش له وڵاته‌كه‌یدا به زیادكردنی باج له‌سه‌ریان، ڕیاریان كه‌م بكاته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی تره‌مپ سه‌ر بگرێ، هۆشدارییه‌كه‌ی سه‌رۆكی چین ده‌بێته ڕاستی و به ته‌واوی ئابووریی دنیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه دواوه.
ڕه‌نگه چین سوودمه‌ندی یه‌كه‌م بێت له سه‌ده‌ی بیستدا، بۆیه ئه‌گه‌رچی ئه‌و دواتر چووه‌ته ناو سیسته‌می نوێی ئابوورییه‌وه كه له دوای دووه‌مین جه‌نگی جیهانییه‌وه دامه‌زراوه، به‌ڵام ئێسته داكۆكیكه‌ری یه‌كه‌م ئه‌وانن، بۆیه تره‌مپ تۆقیوه له‌و به‌رفراوانبوونی ئابوورییه‌یان.
ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی دنیای تۆقاندووه، دروستبوونه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازی چینایه‌تییه‌یه له نێوان ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاردا كه خه‌ریكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می چینی بورژوازی و كرێكار، سیسته‌می ئابووریش تا ئێسته هیچ چاره‌یه‌كی نوێی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، بۆیه پرسیاری گه‌وره له كۆڕبه‌ندی داڤوس ئه‌وه‌یه، ده‌توانێ چی بكات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڕه‌شه كۆنه تازه‌یه؟ وه‌ك له ڕاپۆرتێكی گۆڤاری "فۆربێس"ی ئه‌مه‌ریكیدا هاتووه، هه‌شت ملیاردێری دنیا، سه‌رمایه‌كه‌یان هێنده‌ی سه‌رمایه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی دنیایه (جیا له‌وانه‌ی سه‌رمایه‌یان گه‌یشتووه‌ته ملیار).
ڕێكخراوی "ئۆكسفام" داوا له سه‌ركرده‌كانی دنیا ده‌كات، زیاتر هاوكار بن بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و جیاوازییه چینایه‌تییه، به‌شێكیشی به‌وه ده‌بینن كه ڕێگری له سه‌رمایه‌داره‌كان بكه‌ن له خۆدزینه‌وه له باج و چاوچنۆكییان له‌كاتی ڕكابه‌ریی بازرگانیدا و كرێی باشتر بده‌ن به كاركه‌ره‌كانیان. "مارك گۆلدرینگ" سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه ده‌ڵێ: ئه‌مساڵ زیاتر له ساڵانی پێشوو، سته‌می ئابووری له تێكڕای دنیاوه ڕووی له هه‌ژاران كردووه.
ئه‌وه‌ی دیسان پرسیاره و دووباره ده‌بێته‌وه، سه‌ركرده‌كانی دنیا له داڤۆس چۆن ده‌توانن ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ته‌نگژه ئابوورییانه ببنه‌وه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه له ڕیشه‌وه وڵاتان هه‌ڵته‌كێنێ و سه‌رده‌مێكی نوێی جه‌نگی ئابووری له دنیادا به‌رپا بكات!