كۆمپانیای پاناسۆنیك به فه‌رمی رای گه‌یاند، توانیویانه به سه‌ركه‌وتوویی رۆبۆتێكی بچووك دروست بكه‌ن، كه له‌سه‌ر شێوه‌ی هێلكه دروستیان كردووه و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه له ژیانی رۆژانه‌دا هاوكاریی مرۆڤ بكات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كۆمپانیای ناوبراو بڵاوی كردوونه‌ته‌وه، قه‌باره‌ی رۆبۆته‌كه به شێوه‌یه‌كه كه شوێنی زۆر ناگرێت و ده‌توانرێت له هه‌ر شوێنێكی ماڵه‌وه دابنرێت، به جۆرێك كه به‌رزیی ئه‌و رۆبۆته بریتییه له 48.9 سانتیمه‌تر و تیره‌ی بازنه‌كه‌شی بریتییه له 29 سانتیمه‌تر و له‌سه‌ر چه‌ند تایه‌یه‌كی بچووك رێ ده‌كات، له توانایدا هه‌یه به خێرایی 3.5 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا رێگه ببڕێت.
رۆبۆته هێلكه‌یییه‌كه به جۆرێك دروست كراوه، كه ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ هێڵی ئینته‌رنێت ببه‌سترێته‌وه و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش كۆنتڕۆڵ بكرێت و به‌كار بهێنرێت و كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندیی تری گرنگی هه‌یه، بۆ نموونه ئه‌و رۆبۆته توانای ده‌ربڕینی هه‌ندێك ده‌نگی تایبه‌تی هه‌یه بۆ هاوكاریكردنی منداڵان.