هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێرانی له ماوه‌ی مانگی ئابدا بۆ كه‌متر له 160 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا دابه‌زی، له كاتێكدا له مانگی پێشتر 365 هه‌زار به‌رمیل بووه له ڕۆژێكدا، ئه‌مه‌یش هێنده‌ی تر گرفتی ئابووریی ئه‌و وڵاته‌ی ئاڵۆزتر كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م (پێنجی ئه‌یلوول) ئاژانسی هه‌واڵیی "فه‌ردا" ڕاپۆرتێكی كۆمپانیای "كیلبه‌ر"ی بڵاوی كرده‌وه كه ئاماری ڕۆژانه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێرانی به ڕوونی شی كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئه‌و دابه‌زینی فرۆشی نه‌وته به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێ، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێ له‌گه‌ڵ ساڵی پاردا كه له مانگی ئاب نزیكی دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له ڕۆژێكدا فرۆشتووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌و مانگه‌دا بۆ ته‌نیا 160 هه‌زار به‌رمیل كه‌م بووه‌ته‌وه، هه‌موویشی بۆ ئه‌و سزایانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا به‌رده‌وام ئه‌مه‌ریكا خستوویه‌تییه سه‌ر ئه‌و وڵاته.
به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمپانیای كلیبه‌ر، ئێران له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا، ڕۆژانه 22 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی توركیا كردووه، 33 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیش بۆ سووریا و 105 هه‌زار به‌رمیلیش بۆ بازاڕه‌كانی چین.
تا كۆتایی مانگی ئایاری ئه‌مساڵیش، ئێران ڕۆژانه نزیكی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده كردووه، به سێ مانگ، ئه‌مه‌ریكا هه‌موو شتێكی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی یه‌كلا كرده‌وه و فرۆشی نه‌وته‌كه‌ی به ته‌واوی هێنایه خواره‌وه و هه‌موو ئه‌و لێخۆشبوونانه‌ش كه بۆ چه‌ند وڵاتێكی دانابوو له‌گه‌ڵ ئێران بازرگانی بكه‌ن، ئه‌وانیشی ڕاگرت و وڵاته‌كه‌ی خسته ته‌نگژه‌ی ئابووریی گه‌وره‌وه كه ڕه‌نگه له مێژوویدا هێنده‌ی ئێسته له گرفتدا نه‌بووبێ، چونكه ئێسته وه‌ك سه‌رده‌می نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراقیش نییه كه ڕۆژانه پاره‌ی بودجه‌ی عێراق ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كه ده‌كرا و بۆ 200 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
دوێنێ چوارشه‌م (چواری ئه‌یلوول) ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكی، ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای بارهه‌ڵگری نه‌وت و ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگری دیكه‌ی نه‌وتی خسته لیستی سزاكانییه‌وه، ته‌واوی ئه‌و كۆمپانیا و بارهه‌ڵگرانه‌ش ئه‌وانه‌ن كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا هه‌یه و نه‌وتی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌گوازنه‌وه و خستیانه ڕوو: هیچ لێخۆشبوونێك بۆ ئه‌و كڕیارانه‌ی نه‌وتی ئێران نامێنێ كه تا ئێسته لێیان كڕیون و هه‌نارده‌ی وڵاته‌كه نابێ بازاڕی بمێنێ.
به ژماره، ته‌واوی ئه‌وانه‌ی له لیسته نوێیه‌كی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتوونه ناو سزاكانه‌وه بریتین له 16 كۆمپانیا و 10 سه‌رمایه‌داری مه‌زن و 11 كه‌شتیی گه‌وره‌ی بارهه‌ڵگری نه‌وت و به فه‌رمی له لیستی ڕه‌شدا جێیان خۆش كرا.
ئه‌مه‌ریكا، سوپای پاسدارانی ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا، به سه‌دان ملیۆن دۆلاری له گواستنه‌وه‌ی نه‌وت ده‌ستكه‌وتووه و هه‌موویشی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ڕژێمی سووریا و حزبوڵای لبنانی ته‌رخان كراون، ئه‌مه‌ش به‌لای ئه‌مه‌ریكاوه خه‌تی سووره، به‌تایبه‌تی حزبوڵا كه له لیستی تیرۆردایه و ڕكابه‌رێكی سه‌رسه‌ختی ئیسرائیله له ناوچه‌كه‌دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی "فه‌ردا" له مانگی ته‌مووزدا چین ڕۆژانه 233 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له ئێران كڕیوه، به‌ڵام تا ئێسته ئاماره‌كانی مانی ئابیان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
ئه‌م دۆخه وای كردووه، ئێران به ناچاری هه‌ڵوێست ده‌رببڕێ و به زمانی هه‌ڕه‌شه‌وه ڕوو له ئه‌وروپا بكات كه ئه‌وان هێشتا ده‌یانه‌وێ پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه بن.
ڕۆژی دووشه‌می ڕابردوو، عه‌باس مووسه‌وی، گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕای گه‌یاند: تاران ئاماده‌یه بۆ "هه‌نگاونانی به‌هێز" تا كه‌متر پابه‌ندی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ببێ، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا هیچ هه‌نگاوێك بۆ پاراستنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه نه‌هاون و ئیتر هه‌نگاو له‌دوای هه‌نگاو بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌ڕۆنه دواوه. ئه‌مه‌ش جاری دووه‌مى ئێران به زمانی هه‌ڕه‌شه داوا له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كات كه پشتیوانی‌یان بكه‌ن. پێشتریش ڕای گه‌یاندبوو، تا شه‌شی ئه‌یلوول مۆڵه‌ت ده‌داته وڵاتانی ڕێككه‌وتنه‌كه، ئه‌گینا پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ 20% به‌رز ده‌كاته‌وه.
بڕیاره عه‌باس عێراقچی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ كاروباری سیاسی بگاته پاریس پایته‌خی فڕه‌نسا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاته‌كه، دوایین هه‌ڵوێستی خۆیان به ڕوونی بداته ئه‌وروپا و هه‌ڵوێستی ڕوونی ئه‌وانیشیان بۆ ده‌ربكه‌وێ.
عه‌لی روبێكی گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئێران ده‌ڵێ، بۆچوونه‌كانی تاران و پاریس له‌یه‌ك نزیكن، به‌تایبه‌تی دوای پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی و ئیمانیۆل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه له جێبه‌جێكردنی ئه‌وروپییه‌كان ڕازی نه‌بووین و له‌و كاته‌ی دیاریمان كردووه، هه‌نگاوی نوێ به‌ڕوومان نه‌هاون، ئه‌وا هه‌نگاوێكی به‌هێز ده‌هاوێژین.
له كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی زلهێزدا كه به G7 ناسراوه و هه‌فته‌ی پێشوو له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژدا به‌ڕێوه چوو، وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌نگاوێكیان به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا هاوێشت، ئه‌مه‌یش وای كرد ئێران ده‌ست به هه‌ڕه‌شه‌كانی بكات. ئه‌وان له‌سه‌ر دوو خاڵ ڕێككه‌وتن: یه‌كه‌میان، نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم، خاڵی دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه نابێت هیچ كه‌سێك ببێته هۆی پشێوینانه‌وه له ناوچه‌كه‌دا و ده‌بێت هه‌موویان خۆیان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی به دوور بگرن.
له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، ماكرۆن هه‌وڵی داوه سه‌ركردایه‌تیی و نێوانگیریی ئه‌و ته‌نگژه‌یه بكات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران كه ساڵی 2015 واژوو كرا، ڕزگار بكات، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه به‌رانبه‌ر ڕژدبوونی تره‌مپ له هه‌وڵێوستی توند به‌رانبه‌ر ئێران، خه‌ریكه شكست ده‌هێنێ.
ئه‌گه‌ر به لۆجیكی ئه‌وروپییه‌كان ته‌ماشای ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بكه‌ین، ئه‌وا قازانجێكی زۆری تێدایه، چونكه ئه‌وان به‌هۆیه‌وه له زۆرێك په‌ستانی ڕووسی ڕزگاریان بووه و به‌شێكی ئه‌و نه‌وت و غازه‌ی له‌وانیان ده‌كڕی كه مه‌رجی بۆ داده‌نان، له ئێرانی ده‌كڕن كه كه‌مترین مه‌رجیان هه‌یه، به‌ڵام به لۆجیكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ڕێككه‌وتنه بووه‌ته هۆی به‌هێزبوونه‌وه‌ی ئێران و دروستبوونی زلهێزێكی بێ ڕكابه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكا خۆیشی ناتوانێ ئاڵنگاری له‌گه‌ڵدا بكات، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وان هێڵی سووره، هه‌ر ئه‌وه‌یه وای كرد دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به گاڵته‌وه بڕوانێته هه‌ڵوێستی باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی وڵاته‌كه، كه چۆن ئاماده بووه ڕێككه‌وتنێكی ئاوا واژوو بكات.