زۆركات
پاژنه‌ى پێیه‌كان تووشى وشكبوون و قڵیشان و توێكڵدانهوه ده‌بن، ئه‌مه‌ش شێوه‌یه‌كى ناشرین به پێیه‌كان ده‌دات و له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ده‌بێته هۆى خوێنبه‌ربوون و قڵیشانى به‌رده‌وام و دروستبوونى ئازار. شاره‌زایان و توێژینه‌وه‌كان گرنگترین هۆكاره‌كانی دروستبوونی ئه‌و كێشه‌یان خستووه‌ته ڕوو كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: سووتانه‌وه به‌هۆى تیشكى خۆر، ئه‌گه‌ر حه‌ز به تیشكى خۆر ده‌كه‌یت، ئه‌وه بێگومان پێیه‌كانت تووشى وشكبوونه‌وه ده‌بن. توێكڵێكى ئه‌ستوور دروست ده‌كه‌ن. زۆر خۆدانه به‌ر تیشكى زۆر مه‌ترسییه‌كانى شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات و پێست تووشى سووتانه‌وه ده‌كات، بۆیه باشتره پێست له تیشكى خۆر بپارێزرێت.
دووه‌م: هه‌وكردنى كه‌ڕوو، پێیه‌كان ئه‌گه‌ر زۆر گه‌رم و ته‌ڕ بن، تووشى هه‌وكردن به كه‌ڕوو ده‌بنه‌وه كه به نه‌خۆشى پێى وه‌رزشوان داده‌نرێت یان نه‌خۆشى پێست. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى دروستبوونى توێكڵ له پاژنه‌ى پێیه‌كاندا و نیشانه‌كانى به سووربوونه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و سه‌ره‌نجام قڵێشانی پێیه‌كانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
سێیه‌م: هه‌ڵئاوسانى پێست، به‌گوێره‌ى پسپۆرانى پێست و نه‌خۆشییه‌كانى، هه‌ڵئاوسانى پێست حاڵه‌تێكه كه تێدا هه‌وكردن و چه‌ندان نیشانه‌ى تر له‌سه‌ر پێست ده‌رده‌كه‌وێت، زۆركات ئه‌م هه‌ڵئاوسانه بۆ به‌كارهێنانى سابوونى ناته‌ندروست و ڕووه‌ك و كانزا یان پێڵاو ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه پێویسته هه‌ڵئاوسانى پێیه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى پێیه‌كان تووشى گرفتى زیاتر نه‌بنه‌وه.
چواره‌م: وشكبوونه‌وه، زۆركات وشكبوونه‌وه‌ی پێست تووشى چرچبوون و توێكڵدانهوه ده‌كات و كاریگه‌رى له‌سه‌ر پێیه‌كان دروست ده‌كات له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ده‌بێته هۆى دروستبوونى توێكڵ و قڵیش له پێیه‌كاندا، پێویسته ڕۆژانه نزیكه‌ى دوو لیتر ئاو بخورێته‌وه پێش نووستن. یان گۆره‌وى لۆكه له‌پێ بكه و پێیه‌كان بهكرێمى تایبه‌ت شێ‌دار بكه‌ره‌وه.
پێنجه‌م: له‌پێكردنى پێڵاوى ناته‌ندروست، ئهوپێڵاوانهى ئێسته له پێده‌كرێن به‌شێوه‌یه‌كى گشتى وه‌كو قاڵبێكن و پێیه‌كان به‌ته‌واوى داده‌پۆشن به‌تایبه‌تى پێڵاوى پیاوان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى دروستبوونى ئاره‌ق و ته‌ربوونى پێیه‌كان و فشار و لێكخشان و نه‌بوونى هه‌واگۆركێ، بۆیه باشتره ئه‌و پێڵاوانه له‌پێ بكرێت كه توانایى ههواگۆركێى هه‌یه و له مادده‌ى تایبه‌ت و بۆ وه‌رزه‌كان دروست كراون.