كه‌ناڵ و میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا جۆرج بوشی باوك به په‌له گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی شاری هیوستنی ویلایه‌تی ته‌كساس، به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی.
كه‌ناڵی "سی بی ئێس"ی ئه‌مه‌ریكی له زاری گه‌وره كارمه‌ندێكی نووسینگه‌ی جۆرج بوشی باوك بڵاو كرده‌وه، ئێسته بوشی باوك له ته‌مه‌نی 92 ساڵیدایه و ئه‌مڕۆ چوارشه‌م گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌ڵام ته‌ندروستی باش و جێگیره و له دوو ڕۆژی داهاتوو ده‌نێردرێته‌وه ماڵه‌وه و له نه‌خۆشخانه نامێنێت.
جیم كگراس گوته‌بێژ به‌ناوی خانه‌واده‌ی بوش هیچ لێدوانێكی له‌باره‌ی ته‌ندروستیی جۆرج بوشی باوك و دۆخی ته‌ندروستی ئێسته‌ی ناوبراو نه‌دا.
جۆرج بوش له ماوه‌ی نێوان 1989 تا 1993 سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا كرد و دوای ئه‌ویش بیل كلینتن بوو به به‌سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پێش بوونی به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆرج بوش وه‌ك سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی ناوه‌ندی هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا كاری كردووه و دوای ئه‌ویش وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕۆناڵد ڕیگان ده‌ستبه‌كار بووه و پاشان بووه‌ته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.