بڕیاره ئه‌مڕۆ پاڵه‌وانیه‌تى كراوه‌ى نێوده‌وڵه‌تى (opn) به به‌شدارى سه‌رجه‌م یانه‌كانى كوردستان و عێراق و به‌به‌شدارى پێنج وڵاتى به‌هێز له شارى سلێمانى بۆ سه‌رجه‌م ته‌مه‌نه‌كان ده‌ست پێ بكات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى شه‌شى ئهیلوول، سه‌ربه‌ست عه‌بدولقادر، به‌رپرسى به‌شى كاراتى یانه‌ى سه‌یدسادق به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه بۆ سه‌رجه‌م ته‌مه‌نه‌كانه و ماوه‌ى سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و تێیدا سه‌رجه‌م یانه‌كانى كوردستان و عێراق به‌شدارى ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تیه ده‌كه‌ن.
زیاتر گوتى، پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه به به‌شدارى پێنج وڵاتى به‌هێز به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له شارى سلێمانى ئه‌نجام ده‌درێت، یانه‌ى كاراتى سه‌یدسادق به سه‌رجه‌م ئاسته‌كانه‌وه به‌شدارى ده‌كات به كوڕان و كچانه‌وه.
ئاشكراى كرد، یه‌كه‌م پاڵه‌وانیه‌تى نێوده‌وڵه‌تییه له هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تیه‌ش شارى سلێمانى وه‌ریگرتووه و مۆڵهتهكهیش له یه‌كێتى كاراتى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و سلێمانى وه‌رگرتووه و له ته‌واوى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى ده‌كه‌ن.
ڕوونى كرده‌وه، له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌دا نوێنه‌رى هه‌ر یه‌كه له وڵاتانى ئه‌نده‌نوسیا و مالیزیا و سووریا و ئێران و ئه‌فغانستان به‌شدارى ده‌كه‌ن، هه‌ڵبژارده‌ى سلێمانیش وه‌كو تیمێك به‌شدارى ده‌كات.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى