ماڵپەڕە سێكسییەكان لە سلێمانی دادەخرێن

:: AM:10:41:07/09/2019 ‌
بەڕێوەبەرێكی سلێمانی داوا دەكات ماڵپەڕە سێكسییەكان دابخرێن و فلتەر بكرێن، چونكە بەمەترسی بۆ سەر گەنجانی دەزانێت.

ئەمڕۆ شەموو حەوتی ئەیلوول، عومەر گوڵپی بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی بڵاوی كردووەتەوە، لیژنەی ڕۆشنبیری پەرلەمانی كوردستان سەردانی سلێمانی كردووە و لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی پێشوازییان لێ كرا.

لە كۆبوونەوەكەدا باس لە زۆربوون و جیاوازبوونی‌ كێشە كۆمەڵایەتییەكان كرا بەتایبەت بەردەستبوونی‌ ئینتەرنێت بەبێ فلتەر و كردنەوەی‌ ئەو سایت ‌و پەیج‌ و ئەكاونتانەی‌ كە خراپەكاری ‌‌و فیلمی‌ سێكسی ‌‌و توندوتیژی‌ بڵاو دەكەنەوە.

ڕوون كراوەتەوە، ئەو مەترسییە خرایە ڕوو كە ئەو پەیجە و ماڵپەڕە سێكسییانە بۆ گەنجان ‌و لاوان مەترسییەكی‌ گەورەیە‌، پێویستە پەرلەمان بە پڕۆژە بڕیارێك وەزارەتەكانی‌ گواستنەوە و گەیاندن ‌و ڕۆشنبیری‌ پابەند بكات بە فلتەركردن ‌و قەدەغەكردنی‌ ئەو سایت ‌و پەیج ‌و ئەژمارانە‌.

داخستن و فلتەركردنی ماڵپەڕە سێكسییەكان پێشتر بە پڕۆژە یاسایەك لە عێراق بڕیار بوو ڕابگیرێن، بەڵام ئەوە یەكەمین جارە لە هەرێمی كوردستان قسەی لەسەر بكرێت.



وشە - رامیار جەواد