رۆژنامه‌نووسێكی ئابووری له گه‌رمیان ئاشكرای ده‌كات، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح بابه‌تی ئه‌و ده‌بات و ده‌شڵێت راپۆرتی شیكاریم بۆی ناردووه كاری له‌سه‌ر بكات، ئه‌وه‌شی كردووه‌ته موڵكی خۆی، شرۆڤهكارێكیش ده‌ڵێ هه‌ندێك له په‌رله‌مانتارانی گۆڕان پێشتر میدیاكار بوونه، بۆیه شاره‌زان له بواری بردنی به‌رهه‌می رۆنامهنووسان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر، سالار حه‌سه‌ن رۆژنامه‌نووسی ئابووری له پۆستێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، رای ده‌گه‌یه‌نێت، شه‌وی پێشتر راپۆرتێكم له‌سه‌ر بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی راپۆرتی مانگی 12ی ساڵی رابردووی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بڵاو كرده‌وه، كه‌چی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتاری گۆڕان كردوویه‌تی به هی خۆی و به هه‌واڵی به په‌له دایناوه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، به‌ده‌ر له‌وه پێشتریش راپۆرتی شیكاریم بۆی ناردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونی بۆ بكات، كه‌چی به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی من بدات، راپۆرته‌كه‌ی منی به‌ناوی خۆیه‌وه له فه‌یسبووك و راگه‌یاندنه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د وه‌ك شرۆڤه‌كارێك بۆ "وشه" ئاشكرای ده‌كات، به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی گۆڕان له كاری میدیایییه‌وه خۆیان گه‌یانده په‌رله‌مان و شاره‌زای ئه‌وه‌ن چۆن به‌رهه‌م و ماندوبوونی رۆژنامه‌نووسان بكه‌ن به ده‌ستكه‌وتی خۆیان.
له هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی نه‌بوونی چاودێری ورد و لێپێچینه‌وه، زۆر جار میدیاكاران گله‌یی له‌وه ده‌كه‌ن به‌رهه‌مه‌كانیان بێ ئاماژه‌كردن به‌ناوه‌كانیان ده‌برێت.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی