كۆمپانیای ئه‌پڵ له نوێترین كاردا كه‌ڤه‌ری نوێی بۆ ئایفۆن 11 دروست كرد و به رێكه‌وت دیزاینه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه، ئه‌مه‌یش وای كرد شاره‌زایانی ته‌كنه‌لۆجی له‌ڕێی كهڤهرهكهوه دیزاینی پشتی ئایفۆن 11 ئاشكرا بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕی "
thesun" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می ئه‌پڵ و ئاماژه‌ی پێ داوه، له‌و وێنانه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌پڵ بڵاویانی كردووه‌ته‌وه، ئایفۆن 11 خاوه‌نی سێ كامێرای گه‌وره ده‌بێ له‌گه‌ڵ جوانترین كه‌ڤه‌ر كه هه‌ر ئه‌پڵ پێش هه‌فته‌یه‌ك وێنه‌كانی بڵاو كردبووه‌وه.
وه‌ك بڕیاره ئه‌پڵ نوێترین ئایفۆنی كه ئایفۆن 11یه له سێشه‌می داهاتوو كه ده‌كاته 10ی ئهیلوول بڵاو بكاته‌وه، به‌ڵام پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌ڤه‌ره‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه كه له‌وه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ئایفۆنه نوێیه‌كه خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌كی گه‌وره‌یه به سێ كامێراوه، به‌ڵام تا ئێسته‌یش ڕوون نییه كه ئه‌پڵ ئه‌م كهڤهرانه بۆ ئایفۆنه نوێیه‌كه‌ی به‌كار ده‌هێنێت.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.