پەرلەمان بە یاسا سۆشیال میدیا رێک دەخاتەوە

:: AM:11:51:08/09/2019 ‌
لیژنەی ڕۆشنبیری و گۆمەڵگەی مەدەنی لە پەرلەمانی كوردستان هەوڵ دەدات بە یاسا سۆشیال میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رێكبخات.
 
ئەمڕۆ یەكشەم هەشتی ئەیلوول، لوقمان وەردی سەرۆكی لیژنەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی لە پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، لە وەرزی نوێی یاسادانان هەوڵ دەدەین یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پێوەندی هەموار بكەینەوە.

زیاتر روونی دەکاتەوە، سۆشیاڵ میدیا پانتاییەكی بەرفراوانی لە ژیانی تاكەكانی هەرێمی كوردستان داگیر كردووە، پێویستە چاودێری بەردەوام هەبێت، لەگەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ كۆنتڕۆلی سۆشیاڵ میدیا لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی ئەو كەسانەی ڕووبەڕووی سزا ببنەوە كە خراپ سۆشیال میدیا بەكار دەهێنن. 

سەرۆكی لیژنەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی داخستنی ماڵپەڕە سێكسییەكان دووپاتی دەکاتەوە، جارێ ناتوانین بڕیار لەبارەی ئەوەوە بدەین، چونكە دەمانەوێت كارەكان بكەین دواتر رایان بگەیەنین.

بەهۆی خراپ بەكارهێنان ئامێرەكانی پێوەندی و تۆڕە كۆمەڵاتییەكان چەندان كێشەی كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان ڕووی داوە و ئێستەش بەردەوامی هەیە.


وشە - زریان تەها