میریام كلینیك، كچه نمایشكاری لبنانی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئاشكرای ده‌كات كه له ڕێگه‌ی كوڕێكی خه‌ڵكی كه‌نداو، نهێنی و هونه‌رمه‌نده عه‌ره‌به‌كانی ده‌ست كه‌وتووه.
ئه‌و نمایشكاره، له به‌رنامه‌ی "هوا الحریه" كه له كه‌ناڵی "LBCI"ی لبنانی پێشكه‌ش ده‌كرێ، ئاشكرای ده‌كات كه پیاوێكی قه‌ته‌ری، زۆر سه‌رسامی ده‌بێت و ئۆتۆمبێلێكی لامبۆرگینی "به‌بێ به‌رامبه‌ر" پێ ده‌به‌خشێ، ئه‌میش به‌رده‌وام ده‌بێ له هاوڕێیه‌تی كردنی تا ئه‌و كاته‌ی پیاوه‌كه ڤیدیۆ و وێنه‌ی خۆی بۆ ده‌نێرێ كه چۆن له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆر له خانمه هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌كان خه‌وتووه.
ئاماژه به‌وه ده‌دات، له‌دوای ئه‌وه كه‌وتووه گومان و ورده ورده پێوه‌ندی له‌گه‌ڵدا پچڕیوه، به‌ڵام له گه‌شتێكی ئه‌و كوڕه قه‌ته‌رییه بۆ لبنان، پێوه‌ندی پێوه ده‌كات و پێی ده‌ڵێ وه‌ره بۆ هۆتێل بۆ لام، به‌ڵام ئه‌م ره‌تی كردووه‌ته‌وه، كوڕه‌كه‌ش هه‌ڕه‌شی لێ كردووه كه ئه‌گه‌ر نه‌چێ، به زۆر په‌لی ده‌گرێ و له‌ماڵ ده‌ری ده‌هێنێ.
میریام كلینیك نمایشكاری جلوبه‌رگ و گۆرانیبێژی لبنانی ته‌مه‌ن 45 ساڵ، جگه له‌وه‌ی گۆرانیش ده‌ڵێ، چالاكوانێكی بواری مافی ئاژه‌ڵه و هه‌میشه له ماڵه‌كه‌یدا یه‌كێك له ئاژه‌ڵه نڕندهكانی هه‌یه، به جلوبه‌رگه وروژێنه‌ره‌كانی ناسراوه، له هه‌مان كاتدا خۆی ده‌ڵێ: من گرنگی به سێكس ناده‌م، ته‌نیا ده‌مه‌وێ هه‌وه‌سی پیاوی برسی بجووڵێنم كه ئاژه‌ڵ زۆر جوانتر ئه‌و بواره مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و ئاشكراشی ده‌كات كه چه‌ندان ملیۆن دۆلاری له‌لایه‌ن عه‌ره‌بی كه‌نداوه‌وه بۆ ڕابواردنی چه‌ند شه‌وێك خراوه‌ته به‌رده‌م.
کلیک بکە بۆ بینینی ڤیدیۆی بەرنامەکە.