لە ڕۆژی جیھانیی چارەسەری سرووشتیدا، ھۆبەی چارەسەری سرووشتی لە بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ڕای گەیاند، لەمساڵدا زیاتر لە 58 ھەزار ھاووڵاتی ڕوویان لەو شوێنانە کردووە کە چارەسەری سرووشتی ئەنجام دەدەن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ( هه‌شتی ئه‌یولوول) فارووق عومەر، لێپرسراوی ھۆبەی چارەسەری سرووشتی لە بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بە "وشە"ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ بە ھاوکاریی بەڕێوبەرایەتیی تەندروستی و ھۆبەی چارەسەری سرووشتی و سەندیکای کارمەندانی تەندروستی، مەراسیمێکمان بەبۆنەی ئەم ڕۆژەوە ڕێک خست و خەڵاتی ڕێزلێنانمان بەخشییە ئەو کەسانەی لەم بوارەدا کار دەکەن.
هه‌شتی ئەیلوولی ھەموو ساڵێک بە ڕۆژی جیھانیی چارەسەری سرووشتی، لەلایەن فیدراسیۆنی چارەسەرکارانی سرووشتیی جیھانیەوە دیاری کراوە و ساڵانە لەو ڕۆژەدا کۆمەڵێک چالاکی ئەنجام دەدەن، ئەمساڵیش لەژێر دروشمی "بجووڵێ تاکو تەندروست بیت" چالاکییەكانی ئەو ڕۆژە دەستی پێ کرد.
وه‌ك پسپۆڕان هه‌میشه باسی ده‌كه‌ن، چاره‌سه‌ری سرووشتی ئه‌گه‌ر مه‌شق و ڕاهێنانه وه‌رزشییه‌كان بێت یان به‌كارهێنانی ده‌رمانی گیایی، له هه‌موو چاره‌سه‌رێكی كیمیایی باشتره و كه‌متر كاریگه‌ریی لاوه‌كی به‌یه‌ر جه‌سته‌وه ده‌هێڵنه‌وه كه له داهاتوویه‌كی ته‌مه‌ندا ئه‌و كاریگه‌رییانه زۆرتر ده‌رده‌كه‌ون.
له‌و باره‌یه‌وه فارووق عومەر گوتی: چارەسەری سرووشتی بریتییە لە چارەسەری نەخۆش بەبێ بەکارھێنانی دەرمان و نەشتەرگه‌ری، لە ڕێگەی دەستەوە بۆ کەمکردنەوەی ئازار ده‌كرێت.
ئه‌و باسی لە گرنگیی چارەسەری سرووشتی کرد، لە بری نەشتەرگەری و گوتی: لە دوای ھەموو نەشتەرگەرییەک و ھەموو مانەوەیەک لە نەخۆشخانە چارەسەری سرووشتی پێویستە چونکە ماسولکەکانی پێویستی بە جووڵە ھەیە، وە لە ئێستاشدا بۆ ئازارەکانی پشت و مل و سک و ئەژنۆ چارەسەری سرووشتی بەکاردێت و لە جیھاندا کار لەسەر ئەوە دەکرێت کە حاڵەتێک زۆر پێویستی نەبێت ئەوا نەشتەرگەری بۆ نەکەن، بەڵکو چارەسەی سرووشتی بۆ ئەنجامبدەن.
له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو، به‌هۆی ئه‌و هه‌موو خه‌رجییه‌ی پزیشكه‌كان به نه‌خۆشیان ده‌كرد كه هه‌ر كه‌سێك چووبێته نۆرینگه‌یه‌كه‌وه، پێویست بێت یان نا، ناچاری كردووه كۆمه‌ڵێ پشكنینی وه‌ك سۆنه‌ر و تیشك و پشكنینی خوێن و میز بكات، چونكه له‌گه‌ڵ تاقیگه‌كه‌دا شه‌ریكن، هه‌روه‌ها دواتر ناچاری كردووه كۆمه‌ڵێ ده‌رمان بكڕێ و به شێوه‌یه‌كیش نووسراوه، هه‌ر ده‌بێ له‌و ده‌رمانخانه‌یه بیكڕێ كه ئه‌میش له‌گه‌ڵی هاوبه‌شه، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌ی كه‌مێك ورد بێت، یه‌كسه‌ر بڕیاری نه‌شته‌رگه‌ری بۆ داوه، چونكه پزیشكه‌كه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی شه‌ریكه. هه‌موو ئه‌م سیناریۆیانه‌ی چه‌ندان ساڵه به نه‌خۆش ده‌كرێ، وای كردووه چیتر متمانه نه‌مێنێ و خه‌ڵكی یان بۆ چاره‌سه‌ر بچنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، یان په‌نا بۆ چاره‌سه‌ری سرووشتی ببه‌ن.
"لە سلێمانی 30 شوێنی تایبەت بە چارەسەری سرووشتی، لە نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکان بۆ نەخۆشی گەورە و منداڵیش ھەن، بۆ منداڵانی ئیفلیجی دەماغ سەنتەری تایبەت ھەیە" فارووق وای گوت.
ئەو لێپرسراوه‌ی ھۆبەی چارەسەری سرووشتی ئاماری ساڵێکی خستە ڕوو کە لە هه‌شتی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو تاوەکو ئەمڕۆ 58ھەزار و 585 کەس سەردانی سەنتەرەکانی کردوە، ئەمە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردووتر زیادی کردووە، چونکە پێشتر 42 ھەزار کەس بووە.
سلێمانی - ئاریان محەمەد