سه‌نته‌ری كه‌ركووك بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه و نه‌خۆشییه‌كانی خوێن، هه‌ستاوه به ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ناوی خۆیان له سه‌نته‌ره‌كه تۆمار كردووه.
له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر نیاز ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ناوبراو به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری بوو بۆ نه‌خۆشانی سه‌نته‌ره‌كه، خۆشبه‌ختانه هاووڵاتییان و پاره‌دارانی كه‌ركووكیش به گه‌رمی به ده‌نگ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وه هاتن، هه‌ریه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خوێندنی كوردی و رێكخراوی كه‌ركووك بۆ هه‌مووانیش رۆڵی كاریگه‌رییان له رێكخستنی هه‌ڵه‌ته‌كه‌دا له‌گه‌ڵمان بینی.
نیاز ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا زیاتر له 107 ملیۆن دینار كۆ كراوه‌ته‌وه و لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تیش پێك هێنراوه بۆ چۆنیه‌تیی خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تا هه‌ژمارێكی بانكی ده‌كرێته‌وه و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی سه‌نته‌ره‌كه له لیستێكدا ده‌ستنیشان ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت پاره‌كه له چیدا خه‌رج بكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری كه‌ركووك بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه، پێداویستییه‌كانی سه‌نته‌ره‌كه‌ی باس كرد و گوتی، كڕینی ده‌رزی، ده‌رمان و ئامێره پێویسته‌كانی پشكنینی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه له یه‌كه‌مین كاره‌كانی لێژنه پێكهێنراوه‌كه ده‌بێت، ئه‌مه بۆ نه‌خۆشانی كه‌ركووك گرنگه و ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی باری گرانی سه‌ر شانیان، له‌وه‌ی كه سه‌ردانی سه‌نته‌ر و نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی بكه‌ن.
كه‌ركووك- نه‌به‌ز رۆسته‌م