زانایان پیربوون رادەگرن و پێچەوانەی دەكەنەوە

:: PM:09:15:08/09/2019 ‌

كۆمەڵێك زانا توێژینەوەیەكیان ئەنجام دا و گەیشتنە ئەنجامێكی كتوپڕ بۆیان ئەویش رەنگە وەك رێگەیەك دابنرێت بۆ وەستاندنی پیربوون و بتوانرێت لەو رێگەوە كاریگەرییەكانی پێچەوانە بكرێتەوە و كەسەكە لە تەمەنێكی بچووكتر دەربكەوێت.

ئەو توێژینەوە لە ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمەریكا ئەنجام درا و نۆ كەس وەك خۆبەخش بەشداریان تیایدا كرد بەمەبەستی گەیشتن بەو رێگەیەك بۆ گەڕانەوەی چالاكی رژێنێك لە ناوچەی مل كە لە منداڵ گەورەیە و لەگەڵ بەتەمەنداچوون دەپووكێتەوە و بەرپرسە لە دەردانی هۆڕمۆنی سایمۆسین كە بنیاتی سیستەمی بەرگری لەش رێك دەخات و یارمەتی بەرهەمهێنانی لیمفە خانەكان دەدات.

زانایان بۆ ماوەی ساڵێك سێ جۆر دەرمانیان  دا بە بەشداران كە بریتی بوون لە هۆڕمۆنێكی گەشەكردن و دوو چارەسەری نەخۆشی شەكرە، كە تاقیكردنەوەی پێشتر دەری خست كە هۆرمۆنی گەشەكردن هانی نوێبوونەوەی خانەكانی ئەو رژێنە دەدات، بەڵام رەنگە تووشی نەخۆشی شەكرە بكات و ئەوەش وای كرد بەشداران دەرمانی شەكەریان پێ بدرێت.

دوای توێژینەوەكە زانایان سەریان سڕ ما بەوەی تەمەنی بایۆلۆجی بەشداران بۆ دوو ساڵ و نیو كەمی كرد بەگوێرەی حسێبكردنی تەمەنی خوێن و شانەكان بە بەكارهێنانی كاتژمێری سەرووی جینییەوە وەك گۆڤاری "نیچەر" باسی كرد.

ستیف هۆرفاس توێژەر لەو زانكۆیە دەڵێت، پێشبینیمان دەكرد بتوانین ئەو كاتژمێرە هێواش بكەینەوە نەوەك پێچەوانەی بكەینەوە، ئەوان پێیان وایە كە ئەگەر تاقیكردنەوەكانیان سەربگرێت كاریگەری گەورەی بۆ سەر ژیانی مرۆڤ دەبێت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل