شەڕی باڵەکانی یەکێتی گەرمتر دەبێت
کۆسرەت رەسووڵ عەلی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بۆ زیادکردنی لایهنگرى خۆی لە کۆنگرەدا فەرمانی دەستبەکاربوونی ژمارهیهك ئەندامی نوێی سەرکردایەتی حزبەکەی دەركرد و ئهوهیش ناڕهزاى لێ كهوتهوه.
بەپێی زانیارییەکانی "وشە" لەدوای دیاریکردنی وادەی ئەنجامدانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لایەن ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئەو حزبەوە شەڕی باڵەکان گەرمتر بووە و کۆسرەت رەسووڵ بۆ زیادکردنی لایهنگرى خۆی لە کۆنگرەدا فەرمانی دەستبەکاربوونى بۆ ژمارهیهك ئهندامى نوێ دهكردووه و پلهى بهخشیوهتهوه.
لە بەرانبەریشدا باڵی دەستڕۆیشتوو دەیان کادیری میدیایی لە ژێر ناوی جیاجیادا گرووپى بۆ درستكردوون و بە ناڕاستەوخۆ دژی باڵی کۆسرەت رەسووڵ بەکاریان دەهێنێت.
"وشە" بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر كێشهكانى ئێستهى یهكێتى پێوەندی بە رزگار عەلی بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی ئەو حزبەوە کرد، بەڵام ناوبراو ئامادە نەبوو قسە لەسەر ئە پرسە بکات و گوتی، لەگەڵ کۆسرەت رەسووڵ خۆیدا قسە بكهن.
هاوکات رەهبەر سەید ئیبراهیم؍ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، ئەو پرسە نەهاتووەتە سەرکردایەتی حزبەکەیان بۆیە هیچی لە بارەوە نازانن.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆبوونەوەی دوێنێ شەموو بڕیاریدا رۆژی ۷ی ۱۲ی ۲۰۱۹؍ کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڕێوە بچێت.
سلێمانی/ هەستیار عەبدوڵا
وشە -
سهرخێڵ هاشم