بەهۆی پێکدادانی چوار ئۆتۆمبێل 10 کەس بوونە قوربانی

:: AM:11:24:09/09/2019 ‌

كه‌مێك پێش ئێسته‌ به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای گشتی نێوان شاره‌دێی روڤیا و پردی حوسێنییه‌ 10 كه‌س برینداربوون، برینی هەندێکیان قورسە و گواستراونەتەوە بەشی فریاکەوتن.

ئەمڕۆ دووشەم نۆی ئەیلوول، ئازاد ته‌ها به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی دهۆك به‌ "وشه‌"ی راگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێسته‌ به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ 10 كه‌س بریندار بوون و برینداره‌كان به‌په‌له‌ گه‌یه‌نرانە نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن.

زیاتر روونی دەکاتەوە، رووداوه‌كه‌ له‌سه‌ر رێگای گشتی نێوان شاره‌دێی روڤیا و پردی حوسێنییه‌ له‌ سنووری شارۆكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش و چوار ئۆتۆمبێل بەیەکیاندا کێشاوە، برینی به‌شێك له‌ برینداران سه‌خته‌ و بۆ نه‌خوشخانه‌ی فریاكه‌وتن ره‌وانه‌كراون بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرن.

ئه‌مساڵ له‌ سنووری پارێزگای دهۆك نزیكه‌ی 570 روداوی هاتوچۆ روویداوه‌، بەهۆی رووداوەکانەوە زیاتر لە 600 كه‌سی بونه‌ته‌ قوربانی.

به‌رده‌ڕه‌ش/ نه‌وزاد هلۆری







وشە - هیدایه‌ت جان

ئه‌م بابه‌ته 579 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌