كۆمپانیای ئێڵ جی یه‌كێك له باشترین مۆبایله‌كانی بڵاو كرده‌وه و له‌و به‌رهه‌مه‌یدا دیزاینێكی جیاوازی به‌كارهێناوه كه ئه‌م جۆره دیزاینه‌ی له مۆبایله‌كانی پێشووتریدا به‌كارنه‌هێنابوو، جگه له‌وه‌یش به‌هێزترین سیسته‌می ئه‌ندرۆیدی تێدا داناوه كه له ئایفۆن و گالاكسی خێراتره.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی نوێترین مۆبایلی ئێڵ جی و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئێڵ جی ئه‌مرۆ به‌هێزترین و خێراترین به‌رهه‌می به دنیا ناساند، ئه‌ویش مۆبایلی "LG V50S ThinQ 5G " كه مۆبایلێكی تایبه‌ته و خاوه‌ن هێزێكی زۆره.
كۆمپانیاكه زیاتر له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله‌كه‌ی ده‌ڵێ، مۆبایله‌كه‌ی ئێڵ جی شاشه‌كه‌ی 6.40 ئینجه له‌گه‌ڵ ڕوونی Full HD، هه‌روه‌ها له ڕووی هێزیشه‌وه پرۆسێسه‌رێكی 2.8 گێگاهێرتزیان بۆ داناوه له‌گه‌ڵ ڕامی هه‌شت گێگابایتی، جگه له‌وه‌یش كۆتا سیسته‌می ئینته‌رنێتی بۆ داناوه كه ئه‌ویش 5Gیه كه به‌هێزترین ئینته‌رنێتی دنیایه.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله سێ كامێرای ناوازه‌ی بۆ داناوه كه هه‌ریه‌كه‌یان لێنزی تایبه‌تیان هه‌یه و وێنه‌ی ناوازه ده‌گرن، چونكه هه‌ر یه‌كیان 32 مێگا پێكسڵن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مۆبایله‌كه خاوبوونه‌وه و جامبوونی نییه، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته هه‌زار و 100 دۆلاه‌ری ئه‌مه‌ریكی.
ئێڵ جی "LG" كورتكراوه‌ی Life's Good ه كه ساڵی 1958 دامه‌زراوه و یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنۆلۆجیا و به دووه‌م كۆمپانیای گه‌وره كۆریای باشوور داده‌نرێت له دوای كۆمپانیای سامسۆنگه‌وه، ده‌زگای سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته پایته‌ختی كۆریای باشوور "سیۆل" و نزیكه‌ی 82 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له 119 شوێنی جیاواز و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و سه‌رسووڕهێنه‌ر ده‌خه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه.