ڕۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی له ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نه عێراقییه‌كان تا ئێسته له‌سه‌ر جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ شوێنی سه‌رۆك وه‌زیران ڕێك نه‌كه‌وتوون، بۆیه نایانه‌وێ متمانه له عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ربگرنه‌وه تا له‌سه‌ر جێگره‌وه‌یه‌ك ڕێك ده‌كه‌ون، كه هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان پشتیوانی بن و ده‌نگی بۆ بده‌ن.
له ماوه‌ی ڕابردوو ناكۆكییه‌كانی حه‌شد و هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌گه‌ڵ عه‌بدولمه‌هدی گه‌یشتوونه‌ته لووتكه و كار گه‌یشتووه‌ته تۆمه‌تباركردنی یه‌كتر، هاوكات عه‌ماڕ حه‌كیم چووه‌ته به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن و له هه‌موویشی سه‌یرتر دوا تویتی موقته‌دا سه‌دره و كه ده‌ڵێ، من ماڵئاوایی له حكوومه‌ت ده‌كه‌م، له نێو هه‌ردوو به‌ره‌كه‌ی شیعه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه، ئێران و ئه‌مه‌ریكا له كێبه‌ركێی زۆر تونددان له‌سه‌ر داهاتووی عێراق، هه‌ریه‌كه‌یان به پشتیوانی له لایه‌نه جیا جیاكان ده‌یانه‌وێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان له وڵاته‌كه زیاتر ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
په‌رله‌مانتارێكی پێشووی عێراق بۆ ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" گوتی، گه‌وره‌ترین كێشه له‌به‌رده‌م وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی متمانه له عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نه‌بوونی جێگه‌ره‌وه‌یه، تا له شوێنی ئه‌و به خێرایی متمانه‌ی پێ بدرێ و ده‌ستبه‌كار بێت، چونكه فشاری زۆری ناوخۆی و ده‌ره‌كی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی لێ وه‌رنه‌گیرێته‌وه، به‌ڵام مانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی به‌و بێده‌نگییه ئاڵۆزییه، متمانه لێ وه‌رگرتنه‌وه‌یشی بێ جێگره‌وه، ئاڵۆزییه‌كی گه‌وره‌تره.
هاوكات سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی سائیروونی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در دووپاتی كرده‌وه، له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه به‌رده‌وامه‌كانی هاوپه‌یمانی سائیروون و نه‌سڕ و به‌ره‌ی حیكمه‌ت و هێزه سوننییه‌كان، گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وه‌یه‌ك به‌رده‌وامه و هه‌مووان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئیتر عه‌بدولمه‌هدی ناتوانێ به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت.