وه‌زیری نه‌وتی عێراق رای ده‌گه‌یه‌نێت كه ره‌شنووسی یاساكانی كۆمپانیای نه‌وت و كۆمپانیای غازی نیشتمانی عێراق، له‌لایه‌ن فه‌رمانگه پێوه‌ندیداره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت ئاماده كراون و ره‌وانه‌ی ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كراون.
جه‌بار عه‌لی حوسێن لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاند، هه‌ردوو ره‌شنووسه‌كه ره‌وانه‌ی ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كراون به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و بڕیاردان له‌باره‌وه‌ی و ره‌وانه‌كردنی بۆ په‌رله‌مان بۆ كردنیان به‌یاسا و ده‌نگدان له‌سه‌ریان.
زیاتر گوتی، مه‌به‌ست له ئاماده‌كردنی ئه‌و دوو یاسایه، كاركردنه بۆ باشترین شێوازی وه‌به‌رهێنان له سامانی نه‌وت و غازی نیشتمانی و په‌ره‌پێدانیان به‌و شێوه‌یه‌ك كه ببنه مایه‌ی پێشخستنی كه‌رتی ئابووریی وڵات.
لعێبی روونی كرده‌وه كه یاسای كۆمپانیای نیشتمانی غاز په‌ره‌پێدانی دامه‌زراوه‌كان و وه‌به‌رهێنان و زیادكردنی به‌رهه‌م و په‌ره‌پێدانی دامه‌زراوه‌كانی پترۆكیمیایی و پیشه‌سازییه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌و بواره‌وه، بێجگه له به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی كرێكاران و هاوئاهه‌نگی زیاتر له نێوان هه‌ردوو بازنه‌ی به‌رهه‌مهێنان و به‌كارهێنانی غازی سروشتی ده‌گرێته‌وه.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، عێراق خاوه‌ن یه‌ده‌گێكی گه‌وره‌ی غازی سروشتییه كه ده‌گاته تێكڕای به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی پێنج هه‌زار ملیۆن پێی سێجا.