ئه‌مرۆ له چوارچێوه‌ی به‌ڕێوه‌چۆنی حهوتهمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک 32 فیلمی كورت
و درێژ له كات و ساتی جیاواز و هوڵ شوێنی
جیاواز له سه‌نته‌ری شاری دهۆك نمایش ده‌كرێن.
به‌پێی خشته‌ی کاری فێستیڤاڵه‌كه به‌شی هه‌ره زۆری فیلمه‌كانی ئه‌مرۆ
كه نمایش ده‌كرێن فیلمی بیانین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هندێ فیلمی كوردی نمایش
دەکرێت، له‌وانه فیلمێکی کوردی کە لە رۆژهه‌ڵاتی كوردستانەوە بەشداری کردووە.
هه‌روه‌ها فیلمی دایانیش نمایش
ده‌كرێت كه به هه‌مان شێوه یه‌كێكه له فیلمه كوردییه‌كان و باس له ژیانی
ئاوارەیی ده‌كات، فیلمێكی تر به‌ناوی فیلمی خالكو نمایش ده‌كرێت كه یه‌كێكه له
فیلمه درێژه‌كان كه زیادتر باس له ژیانی كوچبهری دەكات به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن
پیاوان.
فیلمه‌كانی ئەمڕۆی حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک له سێ هۆڵی
سینه‌ماكس و هوڵی كونگره‌كانی زانكۆی دهۆك رۆژانه و شه‌وانه نمایش ده‌كرێن.
به‌پێی به‌رنامه‌كه هاتن بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران و كه‌سوكاری پێشمه‌رگه
و شه‌هید به‌بێ به‌رامبه‌ره و بۆ كه‌سانی تریش ته‌نیا پێنج هه‌زار دیناره، له نێو
پاركی ئازادی شاری دهۆكیش شاشه‌یه‌كی گه‌وره دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی فیلمه كوردییه‌كان
به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆ هاووڵاتییان نمایش بكه‌ن.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری